ناوەندی هەواڵەكان
ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوى کردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بۆردوومانێكی ئاسمانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر ئۆتۆمبێلێی گرووپێكی ڕێكخراوە مرۆییەكان لە غەزە حەوت چالاكوان كوژران، كە هەڵگری ڕەگەزنامەی وڵاتانی ئەورووپی و ئەمریكین و بە مەبەستى یارمەتیدانی هاوڵاتییان لە غەزە بوون.
ئاژانسی ڕۆیتەرز لەبارەى كوژرانی چەند چالاكوانێكی ئەوروپی و ئەمریکى بەهۆى بۆردوومانێکى ئیسرائیل بۆسەر غەزە هەواڵێکى بڵاوکردەوە.
ئاژانسى ڕۆیتەرز بڵاوى کردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل بۆردوومانی كاروانی ڕێكخراوێكی مرۆیی نێودەوڵەتی بەناوی “چێشتخانەی ناوەندی جیهان” لە غەزە كردووە و بەهۆیەوە حەوت كارمەندی ڕێكخراوەكە كوژراون.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو كارمەندانەی كوژراون هاوڵاتیى ئوسترالیا، بەریتانیا و پۆڵەندا بوون، جیا لەوان چەند دوو كارمەندى فەڵەستینی، كە هەڵگری ڕەگەزنامەی ئەمریكی و كەنەدی بوون كوژراون، لەکاتێکدا ئەو كارمەندانە لە چێشتخانەی ناوەندی جیهانی كاردەكەن.
بەرپرسانی ڕێكخراوەكە بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشەی ئیسرائیلیان كرد و دەڵێن: كارەكانیان لە غەزە ڕادەگرن.
لای خۆیەوە ئەنتۆنی ئەلبانێز، سەرۆك وەزیرانی ئوسترالیا ڕایگەیاند، پەیوەندی بە باڵیۆزی ئیسرائیلەوە لە وڵاتەكەی كردووە، داوای ڕوونکردنەوەى لەوبارەوە لێ كردووە.
جێگەی ئاماژەیە، ماوەی ١٧٩ ڕۆژە شەڕ و پێكدادانەكانی ئیسرائیل و حەماس لە غەزە بەردەوامە، بە هەزارن هاوڵاتیی كوژرا و بریندار و ئاوارە بوون، بە هەزاران هاوڵاتیی مەدەنی لە دۆخێكی برسێتی خراپدا دەژین، چەند ڕێكخراوێكی نێودەوڵەتیش لە غەزەن بۆ گەیاندنی هاوكاری بەو هاوڵاتییانە، بەڵام زۆربەی كات ئیسرائیل ڕێگری لە گەیاندنی
هاوكارییەكان دەكات.
هـ.ئ
Comments are closed.