حکومەتی عێراق سیستەمی پەروەردە دەکاتە ئەلیکترۆنی

ناوەندی هەواڵەکان

وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڵاوی کردەوە، لە ئەمڕۆوە وەزارەتەکەمان دەستی کردووە بە تۆمارکردنی ناوی خوێندکاران بۆ خوێندنی ساڵی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ لەسەر شێوازی ئەلیکترۆنی، دەشڵێن، سیستەمی خوێندنگەی ئەلیکترۆنی سەرجەم ئاستەکانی خوێندن دەگرێتەوە.

وەزارەتی پەروەردەی عێراق لەبارەى تۆمارکرردنى خوێندکاران لەسەرجەم ئاستەکان بە مەبەستى خوێندنى ئەلکترۆنى لە ساڵى ٢٠٢٤ بۆ ٢٠٢٥ ڕاگەیەندراوێکى بلاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە ئەمڕۆوە وەزارەتەکەمان دەستی کردووە بە تۆمارکردنی ناوی خوێندکاران بۆ خوێندنی ساڵی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ لەسەر شێوازی ئەلیکترۆنی.

لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، سیستەمی خوێندنگەی ئەلیکترۆنی سەرجەم ئاستەکانی خوێندن دەگرێتەوە.

بەمەبەستی دابەزاندنی بەرنامەکە و بەدەستهێنانی زانیاری زیاتر دەتوانن سەردانی پەڕەی فەڕمی خوێندنگەی ئەلیکترۆنی حکومی بکەن لەم لینکەی خوارەوە:

https://links.eschool.iq/

ڕ.ش

Comments are closed.