ئۆکراین هێرشی کردە سەر بەشە ناوخۆییەکی هەرێمی تەتارستانی ڕووسیا

ناوەندی هەواڵەکان

ئاژانسی فەرمی تاسی ڕووسی بڵاوی کردەوە، بەیانى ئەمڕۆ ئۆکراین لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشی کردە سەر بەشە ناوخۆیی خوێندکارانی بەشی زانستی ڕامیاری لە هەریمی تەتارستانی وڵاتەکەمان، دەشڵێن، بەهۆی هێرشەکەوە حەوت خوێندکار برینداربوون و سیان لەوانەش برینەکانیان سەختە.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی تاسی ڕووسی لە بارەی هێرشێکى ئۆکراین بۆسەر بەشە ناوخۆییەکى وڵاتەکەیان ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە هەواڵى ئەو ئاژانسە ڕووسیەدا هاتووە، بەیانى ئەمڕۆ ئۆکراین لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشی کردە سەر بەشە ناوخۆیی خوێندکارانی بەشی زانستی ڕامیاری لە هەریمی تەتارستانی وڵاتەکەمان.

باس لەوەشکراوە، بەهۆی هێرشەکەوە حەوت خوێندکار برینداربوون و سیان لەوانەش برینەکانیان سەختە.

جێگای ئاماژەیە، لە دوای دەستپێکردنی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراین لە بەرواری ٢٤ـی شووباتی ٢٠٢٢ ەوە، بۆ یەکەمین جارە ئۆکراین هێرش دەکاتە سەرهەرێمی تەتارستان.

ڕ.ش

Comments are closed.