تۆڕێکی نێودەوڵەتی بارزگانی کردن بە حەبی کاپتاگۆن لە عێراق دەستگیرکران

ناوەندی هەواڵەکان

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاوی کردەوە، هێزەکانمان بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای هەواڵگری عێراق تۆڕێکی نێودەوڵەتی بازرگانیکردن بە حەبی کاپتاگۆنیان دەستگیرکردووە، دەشڵێن، سیان لەو بازرگانانە ڕەگەزنامەی بیانیان هەیە و عێراقیان وەک ڕێڕەوێک بە مەبەستى گواستنەوەی حەبى کاپتاگۆن بۆ وڵاتانی دراوسێ بەکارهێناوە.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق سەبارەت بە دەستگیرکردنی تۆڕێکی نێودەوڵەتی بارزگانیکردن بە حەبی کاپتاگۆن ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، هێزەکانمان بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای هەواڵگری عێراق تۆڕێکی نێودەوڵەتی بازرگانیکردن بە حەبی کاپتاگۆنیان دەستگیرکردووە.

 دەشڵێن، سیان لەو بازرگانانە ڕەگەزنامەی بیانیان هەیە و عێراقیان وەک ڕێڕەوێک بە مەبەستى گواستنەوەی حەبى کاپتاگۆن بۆ وڵاتانی دراوسێ بەکارهێناوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو بازرگانانە بەناوی کارکردن لە کۆمپانیاکانى گواستنەوەی کاڵا بۆ عێراق کاریان کردووە و لە کاتی هێنانی بارێکی گەورە دەستگیرکراون و هەروەها، بڕێکی زۆری حەبی کاپتاگۆن دەستی بەسەردا گیراوە.

باس لەوەشکراوە، تاوانبارەکان لە ئێستادا ڕادەستی دەسەڵاتی دادوەری کراون بۆ ئەوەی ڕێکارى یاساییان بەرامبەر بگیرێتە بەر.

ڕ.ش

Comments are closed.