“ڕێبەر ئۆجالان کاریزمای پێشەنگی گەلانی بندەست و کۆمەڵگەی چەوساوەکانە”

چەمچەماڵ

عومەری حاجی حسێن، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی تەڤگەری ئازادیی، لە بارەی لە ساڵڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان و هەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دەڵێت: ڕێبەر ئۆجالان کاریزمایەکی پێشەنگی تەواوی گەلانی بندەست و کۆمەڵگای چەوساوەکان و پێشەنگی جوانترین شۆڕشە.

عومەری حاجی حسێن
عومەری حاجی حسێن

٧٥ساڵ بەسەر لەدایکبوونی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کوردا تێپەڕدەبێت، کە ژیانی تەرخانکرد بۆ بەدیهێنانی ئازادیی و یەکسانیی و پێکەوەژیانی گەلان، لە ٢٥ ساڵی ئەو ماوەیەى تەمەنیشی زیندانیکردە مەیدانی بەرخۆدان و ئیرادەو هیوای بەخشی بە گەلی کورد، بۆیە هەر ئەو زیندانەیە بووەتە تاکە شوێن لێیوە کێشەى کورد چارەسەر بکات.

عومەری حاجی حسێن، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، لە شارۆچکەی چەمچەماڵ، سەبارەت بە ساڵڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان و هەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی جیان، بۆ ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوز دەدوێت.

“٤ـی نیسان بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی ڕۆژێکی نوێ و لە دایکبوونێکی نوێیە”

عومەری حاجی حسێن: ٤ـی نیسان بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی ڕۆژێکی نوێ و لە دایکبوونێکی نوێیە، بەتایبەتی بۆ گەلی کورد، چونکە ڕۆژی بوونی عەبدوڵا ئۆجالانە، وەک کەسایەتیەکی ئاسایی نا، بەڵکوو بە لە دایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ نوێگەری و ڕێکخستن و ئایدۆلۆژیایەکی جیاواز لە دایکبوو، بەتایبەت بۆ ژنان، دوای هەزاران ساڵ رێبەری گەلی کورد توانی بە فەلسەفە و هزر و لیکۆڵینەوەکانی ئەو توێژە چەساوانەی ناو کۆمەڵگە بگەیەنێتە ئیرادە و ئاستێک، کە چۆن بتوانن لە ژێردەستەیی و کۆیلایەتی خۆیان دەرباز بکەن.

وتیشی: ئێمە دروشمێکمان هەیە، کە دەڵێین ژیان بێ سەرۆکایەتی نابێت، مەبەست لەم درووشمە ئەوەیە، کە فەلسەفە و فکر و جوانبینیەکەی ڕێبەر ئۆجالانە، هەروەک دیارە ڕێبەر ئاپۆ هەر لە تەمەنی منداڵیدا کەسێکی ئاسایی نەبووە، بەراورد بە مرۆڤەکانی دیکە، جیاکاریەکی زۆری هەیە، لەگەڵ خێزان و کێشە کۆمەڵایەتیەکاندا، کە لە ناوچەکەدا بوونی هەبوو، هەر لە منداڵییەوە ویستویەتی کێشەکان چارەسەر بکات، ئەو کێشانەی، کە ڕەنگدانەوەی زیاتری دووژمن و داگیرکەرانی لەسەرە، هەوڵیداوە بۆ چارەسەرکردنیان و تێکۆشانی کردوە.

” ئەو بناغەیەی کە ڕێبەر ئۆجالان دایناوە لەسەر پێکەوە ژیانی گەلان و دیموکراتییە”

ئەندامەکەی دەستەی بەڕێوەبەریی تەڤگەری ئازادیی جەختیکردەوە، ڕێبەر ئۆجالان هەرگیز بڕوای بە تۆڵەسەندنەوە نەبووە، ئەو بناغەیەی کە ڕێبەر ئۆجالان دایناوە لەسەر پێکەوە ژیانی گەلان، رێکخستی کۆمەڵایەتی، دیموکراتییە.

لەقسەکانیدا عومەر حاجی حسێن باس لەوە دەکات، هەر لە تەمەنی گەنجیدا ڕێبەر ئۆجالان، توانی جوانترین ڕێکخستن بۆ گەلی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێش بخات، کە ئەمڕۆ دەیبینین بەرهەم و فکری ڕێبەر ئۆجالان چ بەرهەمێکی هەیە لە تەواوی جیهاندا، کە مرۆڤەکان چۆن توانیان بگەن بە یەک، کێشە کۆمەڵایەتیەکانیان چۆن وەلا بنێن و خۆیان پێشبخەن.

” لە هزری ڕێبەر ئۆجالاندا ژن بوو بە ئیرادە و پێشەنگی کۆمەڵگا”

پەیوەست بە ڕۆڵی و پێگەو کاریگەری ژن لەناو کۆمەڵگەدا جەختی لەوە کردەوە، لە هزر و فکری ڕێبەر ئۆجالاندا ژن بوو بە ئیرادە، ژن بوو بە پێشەنگی کۆمەڵگا،هەروەها ژنان گەڕانەوە بۆ ئەو سەردەمەی پێشەنگایەتی بۆ نیشتەجێی مرۆڤایەتی، کە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ فکر و هزرەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

لە کۆتایی قسەکانیدا، عومەر حسێین باسی لەوە کرد، ئێمە ڕێبەری گەلی کورد ئۆجالان وەک کارێزمایەکی پێشەنگی تەواوی گەلانی بندەست، کۆمەڵگای چەوساوەکان دەبینین، پێشەنگی دیموکراتی و پێکەوە ژیان، پێشەنگی جوانترین داهێنانی جوانترین شۆڕش، پێشەنگی ئەو دیدە جوانە دەبینین، کە ئێستا لە جیهاندا چۆن ئاشتی مرۆڤایەتی پێشخستووە و گەشەی کردووە.

٤ی نیسان، ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا عومەر عەبدوڵا ناسراو بە عەبدوڵا ئۆجالان، ٤ی نیسانی ساڵی ١٩٤٩ لە خێزانێکی هەژاری گوندی ئامارای ناوچەی خەلفەتیڕەحا (ئورفا) لە باکوری کوردستان، لەدایکبوو، ئۆجالان هەر لە منداڵییەوە خاوەن کەسایەتییەکی جیاواز بووە، هەروەها لەدایکبوونەکەی وەک لەدایکبوونەوەی گەلی کورد ناودەبرێت و ساڵانە بە ئاهەنگ و نەمام چاندن و چالاکیی جۆراوجۆر یادی دەکرێتەوە.

هـ.ح

Comments are closed.