لە دەستپیێکی شەڕەوە زیاتر لە ١٦ هەزار خوێندکار لە غەزە بوونەتە قوربانی

ناوەندی هەواڵەکان

وەزارەتی پەروەردەی غەزە لە ئامارێکدا بڵاوی کردەوە، لە سەرەتای شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیلەوە تا ئێستا ١٦ هەزار و ٢٦٩ خوێندکار لە کەرتی غەزە بوونەتە قوربانی، دەشڵێن، بەهۆی بوردومانەکانی ئیسرائیلەوە شەش هەزار و ٥٠ خوێندکار کوژراون و ١٠ هەزار و ٢١٩ی دیکەش برینداربوون.

وەزارەتی پەروەردی غەزە ئامارێکی لە بارەی ژمارەى ئەو خوێندکارانەوە بڵاوکردەوە، کە بەهۆى هێرشەکانى ئیسرائیلەوە بونەتە قوربانى.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە سەرەتای شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیلەوە تا ئێستا ١٦ هەزار و ٢٦٩ خوێندکار لە کەرتی غەزە بوونەتە قوربانی.

دەشڵێن، بەهۆی بوردومانەکانی ئیسرائیلەوە شەش هەزار و ٥٠ خوێندکار کوژراون و ١٠ هەزار و ٢١٩ی دیکەش برینداربوون.

لە بەرەبەیانی ٧ـی مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردووەوە چەكدارانی حەماس لە ڕێگەی هەزاران مووشەكەوە هێرشیان كردە سەر ئیسرائیل، كە لە ئەنجامدا بە هەزاران كەس بوونە قوربانیی و ئاوارە بوون، تا ئێستاش شەڕ و پێكدادانی نێوان چەكدارانی حەماس و سوپای ئیسرائیل بەردەوامە.

ڕ.ش

Comments are closed.