دژی کودەتای سیاسیی ئاکەپە لە وان خۆپیشاندانی سەرتاسەرییە

ناوەندی هەواڵەکان

لە دژی کودەتای سیاسیی ئاکەپە و پێنەدانی پۆستی سەرۆک شارەوانی بە عەبدوڵا زەیدان کاندیدی سەرکەوتووی دەم پارتی، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی لە سەرتاسەری وان دەستی پێ کرد و گەل لە شەقام و کۆڵانەکاندا ئاگریان کردووەتەوە و ڕێگەی هاتوچۆیان داخستووە..

لە کاتێکدا عەبدوڵا زەیدان کاندیدی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە وان، زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە و سەرکەوتووە، بەڵام پۆستی سەرۆکی شارەوانی وانی لێ زەوت کرا و درا بە کاندیدی ئاکەپە، لە دژی ئەم کودەتا سیاسییەش خۆپیشاندان و نارەزایەتیی بە هەموو لایەکی واندا بڵاو بووەتەوە.

گەل دژی ئەم بڕیارە دەستی بە خۆپیشاندان کردووە، ناوەندی ناڕەزایەتییەکان شەقامەکانی جمهورییەت و مەڕەشە، هەروەها بەرخۆدان لە تەواوی شارەکەدا بڵاوبووەتەوە، هەزاران کەس لە شەقام و کۆڵانەکاندا ئاگریان کردووەتەوە و ڕێگەی هاتوچۆیان بەستووە، پیشەوەران دوکانەکانیان داخستووە.

پۆلیس بە گازی فرمێسکڕێژ هێرشی کردە سەر گەل، چەندین کەس بریندار بوون، پۆلیس چوونەتە نێو بینای ڕێکخستنی دەم پارتی و بۆمبی گازییان هاویشتووە.

خۆپیشاندان و چالاکییە ناڕەزایەتییەکان، بە هەموو شارەکەدا بڵاوبووەتەوە، گەنجان بە بەرد وەڵامی هێرشەکانی پۆلیس دەدەنەوە.

ب.گ

Comments are closed.