کەژەکە: لەدایکبوونی ڕێبەر ئۆجالان لە ئامارا پیرۆز دەکەین

ناوەندی هەواڵەکان

کۆردیناسیۆنی کەژەکە ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی پیرۆز کرد و بانگەوازیی لە هەمووان کرد بۆ بەهێزکردنی هەڵمەتی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان و ڕایگەیاند، ئێمە ٤ـی نیسان لە گوندی ئامارا وەک ڕۆژی ئازادیی پیرۆز دەکەین.

کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی کوردستان، کەژەکە بە بۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و داوای کرد هەڵمەتی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان بەهێزتر بکرێت.

لە ڕاگەیاندراوەکەی کەژەکەدا هاتووە، “٤ـی نیسان ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ، سەرەتا لە ڕێبەر ئاپۆ و ژنانی کورد کە بە پارادایمی ژیانی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بوونە خاوەنی ئیرادە، لەو ڕۆڵانەی کە بە شوێن ئازادییەوەن، لە گەلی کورد کە وەک گوڵێک لەسەر بەرد شین بووە و لە گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوینی دێرین، لە هەموو گەلانی جیهان کە دژی سیستەمی سەرمایەداری ڕوودەکەنە پارادایمی ئازادیی ژن و ئیکۆلۆژیی و دیموکراتیک، لە هەموو هاوڕێیانمان کە لە چیا و زیندان و شارەکان بەرخۆدان دەکەن، پیرۆز دەکەین.

ئەوەشیان ڕاگەیاند، هیوادارین مانگی نیسان کە مانگی خێروبێرە، بەهار و سرووست دەگەشێتەوە، بەرامبەر ئەو ژیانەی سەرمایەداری دەیەوێت لەناوی ببات، ببێتە مایەی گەشبوونەوەی بەهاکانی مرۆڤایەتی.

ئێمە لەسەر بناغەی کۆتایی هێنان بە بەدیلگرتنی ئیمراڵی، بەڵێنی دڵسۆزیی و تێکۆشان دووپات دەکەینەوە و  بانگەوازیی لە هەمووان دەکەین بۆ بەرزکردنەوەی هیوا و قارەمانێتیی و بەهێزکردنی هەڵمەتی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان.

کەژەکە لە کۆتاییشدا ڕایگەیاندووە، هەموومان ٤ـی نیسان لە گوندی ئامارا کە شوێنی لەدایک بوونی ڕێبەر ئاپۆیە، وەک ڕۆژی ئازادیی پیرۆز دەکەین.

ب.گ

Comments are closed.