سیناتۆرێکی فەڕەنسی لە دژی کودەتا سیاسییەکەی ئاکەپە هاتە دەنگ

ناوەندی هەواڵەکان

سیناتۆری فەڕەنسی پاسکال ساڤۆلدێلی ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر پێنەدانی مەرسومی دەستبەکاربوون بە هاوسەرۆکی شارەوانی مەزنی وان عەبدوڵا زەیدان و وتی: “دەیانەوێت سەرکەوتنی گەل زەوت بکەن”.

لە کاتێکدا عەبدوڵا زەیدان کاندیدی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە وان، زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە و سەرکەوتووە، بەڵام پۆستی سەرۆکی شارەوانی وانی لێ زەوت کرا و درا بە کاندیدی ئاکەپە، لەمبارەیەوە سیناتۆری فەڕەنسی پاسکال ساڤۆلدێلی هەڵوێستی دەربڕی.

سیناتۆری فەڕەنسی پاسکال ساڤۆلدێلی ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر پێنەدانی مەرسومی دەستبەکاربوون بە هاوسەرۆکی شارەوانی مەزنی وان عەبدوڵا زەیدان و لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند ئەردۆغان دەیەوێت سەرکەوتنی گەل زەوت بکات و بانگەوازی لە فەڕەنسا کرد دژی ئەم کارە هەڵوێست وەربگرێت.

ب.گ

Comments are closed.