گەلی وان لە پاش بەربانگەوە دووبارە ڕژاونەتە سەر شەقامەکان

ناوەندی هەواڵەکان

خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی گەلی وان لە دژی کودەتا سیاسییەکەی ئاکەپە، لە پاش بەربانگەوە جارێکیتر دەستی پێ کردەوە و لە ئێستادا گەنجان لە زۆربەی شەقامەکان ئاگریان کردووەتەوە و ڕێگایان داخستووە.

لە کاتێکدا عەبدوڵا زەیدان کاندیدی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە وان، زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە و سەرکەوتووە، بەڵام پۆستی سەرۆکی شارەوانی وانی لێ زەوت کرا و درا بە کاندیدی ئاکەپە، لە دژی ئەم کودەتا سیاسییەش خۆپیشاندان و نارەزایەتیی بە هەموو لایەکی واندا بڵاو بووەتەوە.

لە زۆربەی شەقام و ناوچە جیاوازەکانی وان، گەل بە خۆپیشاندان ئەو بڕیارە ئیدانە دەکەن، بەتایبەتی لە شەقامەکانی جمهورییەت و ماڕاش و ئاککۆپرو گەنجان ئاگرییان کردووەتەوە و درووشم لە دژی فاشیزم دەڵێنەوە، لە هەندێک ناوچەش پۆلیس هێرشی کردووە و ڕووبەڕووبوونەوە ڕوویداوە.

ب.گ

Comments are closed.