لە ئامەدەوە پشتیوانی لە ئیرادەی گەلی وان کرا

ناوەندی هەواڵەکان

ڕێکخستنی دەم پارتی لە ئامەد، دژی زەوتکردنی شارەوانی وان ڕایگەیاند”هۆشداری دەدەینە ئەو کەسانەی دەیانەوێت ئیرادەی گەلەکەمان زەوت بکەن، پێویستە هەمووان لە شوێنی خۆیانەوە دژی ئەم نادادییە بوەستنەوە و ناڕەزایەتیی دیموکراتیک نیشان بدەن”.

ڕێکخستنی دەم پارتی لە ئامەد دژی زەوتکردنی شارەوانی وان لەبەردەم لیژنەی هەڵبژاردنی ئامەد ڕاگەیاندراوێکیان خوێندەوە، لە کاتی خوێندنەوەیدا جەماوەر درووشمی “عەبدوڵا زەیدان شکۆی ئێمەیە”یان بەرز کردەوە.

هاوسەرۆکی دەم پارتی ناوچەی ئامەد عەباس شاهین ڕایگەیاند، ئیرادەی گەلی وان لە سندووقەکان بە ڕوونی دەرکەوت و وتی: “عەبدوڵا زەیدان هاوسەرۆکی شارەوانی شاری مەزنی وانە، با هەمووان ڕێز لەمە بگرن، دەمودەست لەم بڕیارە هەڵەیە بکشێنەوە”.

پەرلەمانتاری ئامەد، سەرحەد ئەرەن ڕایگەیاند پێویستە هەمووان ناڕەزایەتیی دەربڕن و هیچ کەس بێدەنگ نەبێت و ڕێگە بەم زەوتکردنە نەدرێت.

هەروەها هاوسەرۆکی شارەوانی شاری مەزنی ئامەد سەرا بوجاک ڕایگەیاند، گەلی کوردستان لەگەڵ گەلی وانە و شارەوانییەکانیان ڕادەستی ئەوان ناکەن.

لە کۆتاییشدا درووشمی “ئامەد بە ئێوە سەربەرزە” بەرز کرایەوە و پۆلیس هێرشی کردە سەر جەماوەر و قۆڵی هاوڵاتییەک شکا و چوار هاوڵاتی دەستبەسەر کران.

ب.گ

Comments are closed.