دەم پارتی: دژی کودەتای سیاسیی شەقامەکان پڕ بکەن لە دەنگ

ناوەندی هەواڵەکان

ڕێکخستنی دەم پارتی ئامەد بانگەوازیی لە گەلی کوردستان کرد دژی کودەتای سیاسیی سەر گەلی وان چالاکی ئەنجام بدەن و شەقامەکان پڕ بکەن لە دەنگ.

ڕێکخستنی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) ئامەد، لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بانگەوازی لە هەمووان کرد، بۆ شەرمەزارکردنی کودەتای سەر هاوسەرۆکایەتی شارەوانی وان، چالاکی “دەنگە دەنگ” ئەنجام بدەن و شەقامەکان پڕ بکەن لە دەنگ.

پەیامەکەی دەم پارتی ئامەد بەم جۆرەیە: “بانگەواز لە تەواوی گەلەکەمان دەکەین دژی زەوتکردنی ئیرادەی شارەکانی کوردستان لەلایەن فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپەوە، هەموو ئێوارەیەک کاتژمێر ٢١:٠٠ چالاکی “دەنگەدەنگ” ئەنجام بدەن و شەقامەکان پڕ بکەن لە دەنگ”.

ب.گ

 

Comments are closed.