ناوەندی هەواڵەکان
میدیاکانى تایوان بڵاوی کردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی ٧.٤ پلەى ڕێختەر باشووری شاری هوالینی وڵاتەکەمانى هەژاند و لە هەردوو وڵاتی تایوان و ژاپۆن هۆشداریی لە ڕوودانی تسۆنامی دەدرێت، دەشڵێن، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان تا ئێستا لانیکەم چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و ٥٧ کەسی دیکەش برینداربوون.
میدیاکانى تایوان بڵاوی کردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی ٧.٤ پلەى ڕێختەر باشووری شاری هوالینی وڵاتەکەمانى هەژاند.
باس لەوەشکراوە، بەهۆى بەهێزى بومەلەرزەکەوە لە هەردوو وڵاتی تایوان و ژاپۆن هۆشداریی لە ڕوودانی تسۆنامی دەدرێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان تا ئێستا لانیکەم چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و ٥٧ کەسی دیکەش برینداربوون.
دەشڵێن، بەهۆى کاریگەرى بومەلەرزەکەوە دەیان باڵەخانە داڕوخاون.
جێگای ئاماژەیە، ئەمە بەهێزترین بومەلەرزەیە، کە لە ماوەی ٢٥ ساڵی ڕابردوودا لە تایوان ڕوویدابێت.
ڕ.ش
Comments are closed.