ژمارەی كوژراوەكانی كونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق بەرزبووەوە

ناوەندی هەواڵەكان

بەرپرسێكی كونسوڵخانەی ئێران لە سووریا ڕایگەیاند، ژمارەی كوژراوانی هێرشەكەی ئیسرائیل بۆ سەر كونسوڵخانەی وڵاتەکەمان لە دیمەشقی پایتەختی سووریا بۆ ١٣ كەس بەرز بووەتەوە.

میدیاكان ئێران لە زاری حسێن ئەكبەری باڵیۆزی ئێران لە سووریا زانیاری نوێ لە بارەی ژمارەی كوژراوەكانی هێرشەكەی چەند ڕۆژی ڕابردووى ئیسرائیل بۆ سەر كونسوڵخانەكەیان لە دیمەشق بڵاو دەکەنەوە.

حسێن ئەكبەری ڕایگەیاندووە، ژمارەی كوژراوانی هێرشەكەی ئیسرائیل بۆ سەر كونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشقی پایتەختی سووریا بۆ ١٣ كەس بەرز بووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، شەش لە کوژراوەکان هاوڵاتىی سوورین و حەوتی دیكەیان ڕاوێژكاری ئێرانی بوون.

وتوشیەتى، كونسوڵخانەكەمان لەلایەن دوو فڕۆكەی جەنگی ئێف ٣٥ـەوە هێرشی كراوەتە سەر و لە بەرامبەریشدا وەڵامی تووندمان بۆ ئەم هێرشە دەبێت.

جێگەی ئاماژەیە، شەوی ١ـی ئەم مانگە ئیسرائیل هێرشی كردە سەر كونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق و بەهۆیەوە محەمەد ڕەزا زاهدی فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران و پێنج كەسی دیكەش كوژران.

هـ.ئ

Comments are closed.