لە چەندین شاری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ٤ـی نیسان پیرۆزکرا

ناوەندی هەواڵەکان

بەبۆنەی نزیکبوونەوەی ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە هەریەکە لە شارەکانی دێرک، تربەسپی، گەرکی لرگی، منبج، رەقە، حەلەب و کۆبانێ چالاکی نەمام چاندن بەڕێوەچوو.

چالاکییەکان بۆ پیرۆزکردنی ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە درووشمی “ئازادیی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسیی بۆ پرسی کورد” بەردەوامن و لە زۆرێک لە شارەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاش ئەم ڕۆژە بە گرنگییەوە پیرۆزکرا.

دێرک

کۆنگرەستار، لە دێرک کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا، لە کۆبوونەوەکەدا سوعاد مستەفا ئەندامی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان وتەیەکی پێشکەش کرد و وتی: ڕێبەر ئۆجالان خاوەنی ڕامانی ئازاد و بەشێوەیەکی مرۆڤدۆستانە نزیکی گەلانی هەرێمەکە دەبێت تا هەموو کۆمەڵگە لە ئاشتی و ئارامیدا بژین.

تربەسپی

ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی تربەسپی بەم بۆنەیەوە ئاهەنگێکی بۆ مناڵی شەهیدان سازکرد، لە ئاهەنگەکەدا مناڵان مۆمیان داگیرساند و چالاکی هونەریی ئەنجامدرا، پاشان شیرینی و دیاری بەسەر مناڵان دابەشکرا.

گرکێ لەگێ

ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی گرکێ لەگێ، ئاهەنگێکی بۆ مناڵی شەهیدان ئەنجامدا، بنەماڵەی شەهیدان و خەڵکی سڤیل و ئەندامی دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان بەشداری ئاهەنگەکە بوون.

منبج

ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی مەنبەج ئاهەنگێکی ئەنجامدا، حوزەیفە عەبدۆ، ئەندامی ئەنجوومەنی گەلی مەنبەج لە ئاهەنگەکەدا وتەی پێشکەش کرد و وتی: ئەمڕۆ کەسێتییەکی ئازاد لەدایکبوو، کە نەتەوەی دیموکراتیکی بنیاتناوە.

هەروەها ئامارا ئیبراهیم، فەرماندەی ئەنجوومەنی سەربازیی ژنی کانتۆنی منبج وتی: ئێمە شوێنکەوتەی فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆین، هەرگیز فیداکارییەکەی لەبیر ناکەین، پاشان چالاکی هونەریی پێشکەش کرا و دیاری بەسەر مناڵی شەهیدان دابەشکرا.

ڕەقە

لە کانتۆنی ڕەقەش ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان ئاهەنگێکی بۆ منداڵی شەهیدان ڕێکخست، تێیدا فاتمە ئەلنەعسان، هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی ڕەقە وتی: لەسایەی فکری ڕێبەر ئۆجالان و شەهیدان لەم خاکەدا بە سەلامەتی دەژین، دواتر ئاهەنگەکە بە گۆرانی و مۆسیقا کۆتایی هات.

حەلەب

دەسپێشخەریی گەل بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و کۆردیناسیۆنی کۆنگرەستاری حەلەب لە گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە سیمیناریان ئەنجامدا، ئەندامانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان و ئەندامی پارتەکان و گەنجان بەشداری سیمینارەکە بوون.

محەمەد حاجی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری دەسپێشخەرییەکە، لە سیمینارەکەدا وتەیەکی پێشکەشکرد، پاشان کورتە ڤیدیۆیەک لەبارەی ژیان و تێکۆشانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پیشاندرا.

کۆبانێ

لە گوندی عەلپەلور، کە یەکەمین گوندە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە کاتی گەیشتن بە ڕۆژئاوا پێیدا تێپەڕی، لەلایەن هیلالی زێڕين و وەقفی ژنەوە چالاکی هونەریی ئەنجامدرا.

بێجگە لە گرووپی شەهید بارینی سەر بە هیلالی زێڕین، چەندین هونەرمەند بەرهەمی هونەریی خۆیان پێشکەش کرد.

ب. ق

Comments are closed.