دژى شەڕى حەماس و ئیسرائیل لەبەردەم ماڵى ناتانیاهۆ خۆپیشاندان ئەنجامدرا

ناوەندی هەواڵەکان

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە، درەنگانی شەوی ڕابردوو دژى بەردەوامى شەڕى نێوان ئیسرائیل و حەماس بەشێک لە هاوڵاتییان لەبەردەم ماڵى سەرۆک وەزیرانى وڵاتەکەمان گردبوونەوە، دەشڵێن، خۆپیشاندانى ئەو هاوڵاتییانە بە زەبرى هێزە ئەمنیەکان کۆتاى پێهێندرا.

لەبارەى هۆکارى گردبوونەوەى بەشێک لە هاوڵاتییانى ئیسرائیل لەبەردەم ماڵى بنیامین ناتانیاهۆ بەمجۆرە زانیارییان خستەڕوو:-

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە، درەنگانی شەوی ڕابردوو دژى بەردەوامى شەڕى نێوان ئیسرائیل و حەماس بەشێک لە هاوڵاتییان لەبەردەم ماڵى سەرۆک وەزیرانى وڵاتەکەمان گردبوونەوە.

لە بەشێکى دیکەى هەواڵەکەدا هاتووە، خۆپیشاندانى ئەو هاوڵاتییانە بە زەبرى هێزە ئەمنیەکان کۆتاىی پێهێندرا و تەنانەت تووندوتیژى بەرامبەر ژمارەیەک خۆپیشاندەر بەکارهێندراوە.

باس لەوەشکراوە، یەکێک لە داواکانی خۆپیشاندەران ئەوەبووە  ناتانیاهۆ دەست لە پۆستەکەى هەڵگرێت.

جێگای ئاماژەیە، ئەمە چەندەمین جارە بە شێک لە هاوڵاتییانی ئیسرائیل دژی بەردەوام بوونی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس خۆپیشاندان لە بەردەم ماڵی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئەنجام دەدەن.

 

ڕ.ش

Comments are closed.