نزیکەى ١٠٠ خێزانی ئاوارەى دیکە گەڕانەوە زێدی خۆیان لە موسڵ

ناوەندی هەواڵەكان

وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق بڵاوی كردەوە، لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەتەکەمان بە مەبەستى گەڕانەوەی ئاوارەكان، ئەمڕۆ ٨٤ خێزانی ئاوارە لە كامپی حەسەن شام لە هەولێر گەڕانەوەی بۆ زێدی خۆیان لە سنوورى شاری موسڵ.

وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق لە بارەی گەڕانەوەی نزیکەى ١٠٠ خێزانى دیکەى ئاوارەكان لە كامپەكانی هەرێمی كوردستانەوە بۆ زێدی ڕەسەنی خۆیان ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، لە چوارچێوەی جێبەجێ كردنی بەرنامەی حكومەتەکەمان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان، ئەمڕۆ ٨٤ خێزانی ئاوارە لە كامپی حەسەن شام لە هەولێرەوە گەڕانەوە بۆ ناوچەی خەزیر لە سنوورى شاری موسڵ.

غانم حەمەد، بەرپرسی یاسایی ئیدارەی كۆچبەری نەینەوا وتویەتى، ئەو خێزانانەی لە كامپەكانەوە گەڕاونەتەوە بۆ زێدی خۆیان، یارمەتی ماددییان پێشكەش دەكرێت، كە بڕەکەى چوار ملیۆن دینارە.

جێگای ئاماژەیە، بەهۆی شەڕی چەتەکانى داعشەوە لەدوای ساڵی ٢٠١٤ لە عێراقدا ملیۆنان هاوڵاتیی ئاوارەبوون و ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێهێشت، بەشێكی زۆریان ڕوویان لە هەرێمی كوردستان كرد، تا ئێستاش لە ناو شارەكانی هەرێم و كامپەكاندان.

هـ.ئ

Comments are closed.