لەبارەى وەرگرتنى تەواوی گەنمی ئەمساڵى جوتیارانى عێراق ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناوەندی هەواڵەکان

کەناڵی فوڕات نیوزی عێراقی ئەنجامی کۆبوونەوەی شەوی رابردووی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی بڵاوی کردەوە و تیایدا هاتووە، لە کۆبونەوەکەدا بڕیاردراوە تەواوی گەنمی ئەمساڵى جوتیاران وەربگیرێت، دەشڵێن، بڕیارەکە ئەو زەوییانەش دەگرێتەوە، کە لە پلانی زەوییە کشوکاڵییەکاندا نەخراونەتەڕوو.

کەناڵی فورات نیوزی عێراقی لە بارەی ئەنجامی کۆبوونەوەی شەوی ڕابردووی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق هەواڵێکی ىڵاوکردەوە.

لە هەواڵەکەی فوڕات نیوزدا هاتووە، لە کۆبونەوەکەدا بڕیاردراوە تەواوی گەنمی ئەمساڵى جوتیارانى عێراق وەربگیرێت.

دەشڵێن، بڕیارەکە ئەو زەوییانەش دەگرێتەوە، کە لە پلانی زەوییە کشوکاڵییەکاندا نەخراونەتەڕوو.

جێگای ئاماژەیە، ساڵی رابردوو وەزارەتی بازرگانیی عێراق نزیکەی پێنج ملیۆن و ٢٠٠ هەزار تۆن گەنمی لە جووتیاران وەرگرت، کە نزیکەی ٥٠٠ هەزارى ئەو بڕە لە جوتیارانى هەرێمی کوردستان وەرگیراوە.

ڕ.ش

Comments are closed.