ڕووسیا: لە هەرێمی دۆنتیسک زیاتر لە ١٤٠ سەربازی ئۆکراین کوژران

ناوەندی هەواڵەکان

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا بڵاوی کردەوە، کەمێک پێش ئێستا لە هەرێمی دۆنتیسک لە باشووری ئۆکراین، هێزەکانمان بەرپەرچی هێرشێکی سوپای ئۆکراینیان دایەوە، دەشڵێن، لە ئەنجامى ئەو هێرشەدا ١٤٠ سەربازی ئۆکراین کوژراون و دوو تانک و چوار ئۆتۆمبێلی سەربازیمان تێکشکاندووە.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە بارەی نوێترین پێکدادانی نێوان ‌هێزەکانیان لەگەڵ سوپای ئۆکراین ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتى بەرگری ڕووسیادا هاتووە، کەمێک پێش ئێستا لە هەرێمی دۆنتیسک لە باشووری ئۆکراین، هێزەکانمان بەرپەرچی هێرشێکی سوپای ئۆکراینیان دایەوە.

لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە ئەنجامى ئەو هێرشەدا ١٤٠ سەربازی ئۆکراین کوژراون و دوو تانک و چوار ئۆتۆمبێلی سەربازیمان تێکشکاندووە.

جێگەی ئاماژەیە، لە ٢٤ـی شووباتی ٢٠٢٢ـەوە، هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆكراین دەستی پێكردووە و زیاتر لە دوو ساڵە جەنگ لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا بەردەوامە و بەشێكی زۆری خاكی ئۆكراین، لەلایەن سوپای ڕووسیاوە دەستی بەسەردا گیراوە.

ڕ.ش

Comments are closed.