تا ئیستا لە غەزە ١٧٥ کارمەندی نەتەوە یەکگرتووەکان کوژراون

ناوەندی هەواڵەکان

ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایگەیاند، لە دەستپێکی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیلەوە تا ئێستا ١٩٦ کارمەندی ڕێکخراوی چێشتخانەیی ناوەندیى جیهانیی لە غەزە کوژراون، دەشڵێت، لەو ژمارەیە ١٧٥ کارمەندیان سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان بوون، کە بەهۆیى بوردوومانە بەردەوامەکانی ئیسرائیلەوەوە بوونەتە قوربانى.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە تۆری کۆمەڵایەتیی ئێکس سەبارەت بە کوژرانی کارمەندانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە غەزە ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس باسى لەوەکردووە، لە دەستپێکی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیلەوە تا ئێستا ١٩٦ کارمەندی ڕێکخراوی چێشتخانەیی ناوەندیى جیهانیی لە غەزە کوژراون.

ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان دەشڵێت، لەو ژمارەیە ١٧٥ کارمەندیان سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان بوون، کە بەهۆیى بوردوومانە بەردەوامەکانی ئیسرائیلەوەوە بونەتە قوربانى.

جێگەی ئاماژەیە، ماوەی ١٨٠ ڕۆژە شەڕ و پێكدادانەكانی ئیسرائیل و حەماس لە غەزە بەردەوامە، بە دەیان هەزار هاوڵاتیی كوژراون و برینداربوون ملیۆنان کەسیش ئاوارەبوون.

ڕ.ش

Comments are closed.