دەسەڵاتی دادوەری عێراق سزای لە سێدارەدانی بەسەر چەتەیەکی داعشدا سەپاند

ناوەندی هەواڵەکان

دەسەڵاتی دادوەری عێراق بڵاوى کردەوە، سزای لە سێدارەدانمان بەسەر چەتەیەکی داعشدا سەپاند، کە پێشتر لەلایەن هێزە عێراقیەکانەوە دەستگیرکرابوو، دەشڵێن، ئەو چەتەیە دوای ئازادکردنی پارێزگای نەینەوا، وەک سیخوڕێک بۆ چەتەکانی داعش کاری کردووە.

دەسەڵاتی دادوەری عێراق لەبارەى سەپاندنى سزای لەسێدارەدان بەسەر چەتەیەکی داعشدا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیانداراوەکەی دەسەڵاتی دادوەری عێراقدا هاتووە، سزای لە سێدارەدانمان بەسەر چەتەیەکی داعشدا سەپاند، کە پێشتر لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە دەستگیرکرابوو.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو چەتەیە دوای ئازادکردنی پارێزگای نەینەوا، وەک سیخوڕێک بۆ چەتەکانی داعش کاری کردووە.

لە كۆتایی ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، هێزە ئەمنییەكانمان بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنەکانیان بە مەبەستى لە ناوبردنی پاشماوەی چەتەكانی داعش.

ڕ.ش

Comments are closed.