نەپەگە پیرۆزبایی لە شەڕڤان و فەرماندە بەشداربووەکانى شۆڕشە ئۆپەراسیۆنییەکان دەکات

ناوەندی هەواڵەکان

فەرماندەیی نەپەگە بڵاوى کردەوە، گەریلا بە ڕۆحی نەورۆز گورزێکی قورسی لە سوپای تورک وەشاند، سوپای تورک لە بەرامبەر ئەوەدا نەیتوانی هیج شتێک بکات و سەرکەوتنی هەپەگەی شاردەوە.

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل- نەپەگە، بەبۆنەی سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید جوان- شەهید ئاندۆک، کە لە ١٩ـی ئازار، کە لە شاخی ئامێدی ئەنجامدرا پەیامێکی پیرۆزبای بڵاوکردەوە.

لە پەیامەکەدا هاتووە، گەریلا بە ڕۆحی نەورۆز گورزێکی قورسی لە سوپای تورک وەشاند، سوپای تورک لە بەرامبەر ئەوەدا نەیتوانی هیج شتێک بکات و سەرکەوتنی هەپەگەی شاردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) هاتووە:

بەر لە هەموو شتێک ئێمە بە هەستی سۆڕشگێڕییەوە لە ناخەوە سڵاو لە ئێوەی بەنرخ دەکەین، کە بە ئازایەتی بەرز و ڕۆحی فیدایی ئاپۆیی بەشداریتان لە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیی شەهید جوان-شەهید ئاندۆک کرد و بە واتادارترین شێوە پێشوازیتان لە جەژنی ژیانەوەی گەلی کورد نەورۆز کرد.

١٩ـی ئادار لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی لە ناوەندی ٤ بارەگای سوپای تورکی داگیرکەر لە دوو بارەگای گرنگ درا کە تانک و چەکی قورس دەیپاراستن، دوای ئەوەی بە تەکنیک و تاکتیکی تایبەت گورزی قورس لە دوژمن وەشێندرا، چوونە سەر سەنگەرەکانی داگیرکەران، وەڵامی پێویست بە دەستوەردانی دوژمن لە ڕێگەی تانک و تۆپ درایەوە و هەردوو بارەگاکەی دوژمن کە پارێزرابوون لە ئاستێکی گرنگدا لەناوبران و هەموو ڕێوشوێنەکانی سوپای تورکی داگیرکەر لە ڕێگەی ئەم چالاکیەوە تێکشکێندران.

ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی لە ٨ قۆڵەوە ئەنجامدرا، گەریلا بە ڕۆحی نەورۆز گورزێکی قورسی لە سوپای تورک وەشاند، سوپای تورک لە بەرامبەر ئەوەدا نەیتوانی هیج شتێک بکات، ئەنجامەکانی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی شاردەوە و هەوڵیدا بەر بە بینین و دەرکەوتنی کاریگەری تەکنیک و تاکتیکی هەپەگە بگرێت.

زۆر واتاداربوو کە نەورۆزی گەلی کوردی وڵاتپارێز بە ئۆپراسیۆنێکی شۆڕشگێڕیی سەرکەوتووانە پیرۆز کرا، پیرۆزبایی لە سەرجەم فەرماندە و شەڕڤانەکان دەکەین کە لە هەموو ئاستێکدا بەشداربوون لە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێری شەهید جوان- شەهید ئاندۆک بە گیانی نەورۆز.

تەرمەکانی هەڤاڵانمان ئەکین رۆدی و جانشێر شێراوا کە جەنگاوەرانی بەنرخی ئاپۆیی بوون، لە ناو شەڕی قورسدا وەرگیران کە ئەوەش نمونەیەکی گەورەی وەفاداری بوو بۆ شەهیدان و دڵسۆزیبوو بۆ بەهاکان.

هەڤاڵانی بەنرخ، هەموو نەورۆزێک بۆ ئێمە بووەتە هۆکارێک بۆ سەرەتا و هەڵمەتی نوێ، هەڵوێستی ئێوە کە بە گیانی نەورۆز پێشوازیتان لە نەورۆزکرد، دەریخست کە تێکۆشانی ساڵی نوێش بەهەمان هاوسەنگی، ڕێباز و ئەنجام وەرگرتن تێپەڕ دەبێت، ئێمە لەو بڕوایەداین کە لە سەر ئەو بنەمایە ئێوە خۆتان زیاتر قووڵ دەکەنەوە و سەرکەوتنی زۆر گەورەتر بەدەست دەهێنن، هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.

ب. ق

Comments are closed.