ژمارەی قوربانییانی بوومەلەرزەکەی تایوان نزیک دەبێتەوە لە ٩٠٠ کەس

ناوەندی هەواڵەکان

میدیاکانی تایوان بڵاویان کردەوە، تا دێت ژمارەی قوربانییانی بومەلەرزەکەی بەیانی ئەمڕۆ بەرزدەبێتەوە، کە بەگوڕی ٧.٤ پلەى ڕێختەر لە شاری هوالینی باشووری وڵاتەکەمان ڕوویدا، دەشڵێن، تا ئێست بەپێى ئامارەکان ٨٨٢ هاوڵاتیی برینداربوون و نۆ کەسیش گیانیان لە دەستداوە.

میدیاکانی تایوان نوێترین ئاماریان لە بارەی قوربانیانى بوومەلەرزەکەی شاری هوالینی وڵاتەکەیان بڵاوکردەوە.

لە ئامارەکەدا هاتووە، تا دێت ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی بەیانی ئەمڕۆ بەرزدەبێتەوە، کە بەگوڕی ٧.٤ پلەى ڕێختەر لە شاری هوالینی باشووری وڵاتەکەمان ڕوویدا.

ئەوەش خراوەتەڕوو، تا ئێست بەپێى ئامارەکان ٨٨٢ هاوڵاتیی برینداربوون و نۆ کەسیش گیانیان لە دەستداوە.

با لەوەشکراوە، لە ئێستادا ١٣٢ کەس لە ژێر دار و پەردوی باڵەخانە ڕوخاوەکاندا ماونەتەوە و تیمەکانمان لە هەوڵى ڕزگارکردنیاندان.

جێگای ئاماژەیە، بەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەکی بەهێز شاری هوالینی لە باشووری تایوان هەژاند، دەسەڵاتدارانی هەردوو وڵاتی ژاپۆن و تایوان هۆشداریاندا لە بارەی درووستبوونی تسۆنامی بە بەرزایی سێ مەتر.

ڕ.ش

Comments are closed.