٧٢ هەزار بڵاوکراوە لەسەر ژیانی ڕێبەر ئۆجالان بڵاودەکرێتەوە

ناوەندی هەواڵەکان

بەبۆنەى ٤ـی نیسان ڕۆژی لە دایکبوونى ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ٧٢ هەزار بڵاوکراوە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سەبارەت بە ژیانى ڕێبەر ئۆجالان بڵاودەکرێنەوە کە بە زمانى عەرەبی و کوردی بەسەر گەلدا دابەش دەکرێن.

ڕۆژی ٤ـی نیسان ڕۆژی لە دایکبوونى عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردە لە گوندی ئامارای سەر بە شارۆچکەى خەلفەتى ڕحا هاتووەتە دوونیاوە و لەوێوە منداڵی و گەنجایەتى بەڕێ کردووە، لەدایکبوونى بۆ گەلی کورد هەڵهاتنى خۆری ئازادیی و دووبارە ژیانەوەیە.

لەوبارەیەوە بەبۆنەى ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئۆجالان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتى سووریا ٧٢ هەزار بڵاوکراوە لەبارەى کورتەیەک لەسەر ژیانى عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بە زمانى کوردی و عەرەبی بڵاودەکرێنەوە.

بڕیارە بڵاوکراوەکان سبەینێ لە رۆژی لەدایکبوونى رێبەر ئۆجالان بڵاو بکرێنەوە کە لەلایەن (ئەکادیمای زانستی کۆمەڵایەتى عەبدوڵا ئۆجالان”ەوە ئامادە کراون.

هەروەها لە بڵاوکراوەکاندا کە لە ٨ لاپەڕە پێک هاتووە، کورتەیەک لەسەر ژیانى رێبەر ئۆجالان و بەشێک لە وتە گرنگەکانى و چەندین وێنەى ڕێبەری تێدا بڵاوکراوەتەوە.

بڵاوکراوەکان بە ٥٠ هەزار دانەى بە زمانى عەرەبی و ٢٢ هەزاری بە زمانى کوردی ئامادە کراون و بڕیارە سبەینێ کە ٤ـی نیسانە لە شارو شارۆچکەکانى باکوور و ڕۆژهەڵاتى سوریا بڵاو بکرێنەوە.

هـ.ح

Comments are closed.