بە مەبەستى بەشداریی کردنیان لە جەنگ تەمەنى سەربازى لە ئۆکراین کەمکرایەوە

ناوەندی هەواڵەکان

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی بڵاوی کردەوە، سەرۆکی ئۆکراین ڕەشنووسی یاسایەکی واژۆ کردووە، کە گۆڕانکاری لە یاسای تەمەنی سەربازی زۆرەملێ لە ئۆکراین دەکات، دەشڵێن، بەپێی یاساکە تەمەنی سەربازی لە ٢٧ ساڵەوە کەمکراوەتەوە بۆ ٢٥ ساڵ.

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی لە بارەی کەمکردنەوەی تەمەنی سەربازی زۆرەملێ لە ئۆکراین هەواڵێکى بڵاوکردەوە.

لە هەواڵەکەدا هاتووە، ڤۆلۆدۆمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین ڕەشنووسی یاسایەکی واژۆ کردووە، کە گۆڕانکاری لە یاسای تەمەنی سەربازی زۆرەملێ لە وڵاتەکەى دەکات.

ڕۆژنامەکە دەشڵێت، بەپێی یاساکە تەمەنی سەربازی لە ٢٧ ساڵەوە کەمکراوەتەوە بۆ ٢٥ ساڵ.

ئەوەش خراوەتەڕوو، هۆکاری ئەو کارەش بۆ پڕکردنەوەی ڕیزی هێزەکانی ئۆکراینە، کە لە شەڕی دوو ساڵەی نێوان وڵاتەکەیان و ڕووسیا سەربازێکی زۆریان لە دەستداوە.

جیگای ئاماژەیە پێش ئەم بڕیارە یاسای سەربازی زۆرەملێ کەسانی سەروو ٢٧ ساڵی دەگرتەوە، بەدەر لەمەش هاوڵاتیانی ئۆکراین لە تەمەنی ١٨ بۆ ٦٠ ساڵ دەتوان پەیوەندی بە خزمەتی سەربازییەوە بکەن بەپێی خواستی خۆیان.

ڕ.ش

Comments are closed.