عێراق مووچەی مانگی شووباتی هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی نارد

ناوەندی هەواڵەكان

وەزارەتی دارایی عێراق بڵاوی كردەوە، لە چوارچێوەی ڕێوشوێنەكان بۆ ناردنى مووچەی مانگی شووباتی هێزە ئەمنییەكانی هەرێم، ئەمڕۆ بڕی ٣٥٢ ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دینارمان خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان.

وەزارەتی دارایی عێراق لە بارەی ناردنی مووچەی مانگی شووباتی هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، لە چوارچێوەی ڕێوشوێنەكان بۆ ناردنى مووچەی هێزە ئەمنیەکانى هەرێم بەپێی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی، ئەمڕۆ فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتەکەمان، بڕى پارەى پێویستى هێزە ئەمنیەکانمان خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەمڕۆ بڕی ٣٥٢ ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دیناری هێزە ئەمنییەكانیان خستووەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان.

دەشڵێن، ناردنى پارەکە بەپێی نووسراوی فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی عێراق بە  ژمارە ٩١٣٣بووە.

جێگەی ئاماژەیە، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كورستان، جگە لە هێزە ئەمنییەكانی ڕەوانەی وەزارەتی دارایی هەرێم كرد، بەڵام حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم بە بیانووی نەناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەكان چەندین ڕۆژ مووچەی فەرمانبەرانی داوخست.

هـ.ئ

Comments are closed.