بەلجیکا: بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەی غەزەوە هیچ ئەنجامێکی نییە

ناوەندی هەواڵەکان

وەزیری دەرەوەی بەلجیکا ڕایگەیاند، بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەی غەزەوە هیچ ئەنجامێکی نییە و نەبوونی کاریگەری ئەو بڕیارانە نیشانەی پرسیاری ڕاستەقینەمان لەسەر درووست دەکات سەبارەت بە کاریگەریی ئێمە لە ململانێی نێوان ئیسرائیل و حەماسدا.

کەناڵى سکای نیوز لێدوانێکی وەزیری دەرەوەی بەلجیکای لە بارەی کاریگەری بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان لەسەر پرسی گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ کەرتی غەزە بڵاوکردەوە.

وەزیری دەرەوەی بەلجیکا ڕایگەیاندووە، بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەی غەزەوە هیچ ئەنجامێکی نییە.

دەشڵێت، نەبوونی کاریگەری ئەو بڕیارانە نیشانەی پرسیاری ڕاستەقینەمان لەسەر درووست دەکات سەبارەت بە کاریگەریی ئێمە لە ململانێی نێوان ئیسرائیل و حەماسدا.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە بەرواری ٢٩ـی ئادارى ئەمساڵ دادگای لاهای لە بارەی سكاڵایەکى ئەفریقای باشوور دژی ئیسرائیل كۆبوەوە، تێیدا بڕیاریدا سوپای ئیسرائیل لە چوارچێوەی بەڵێننامەی كۆمەڵكوژییدا مافی فەڵەستینییەكان پێشێل نەكات و گرەنتی بكات، هەروەها ڕێگریی لە گەیاندنی هاوكاری مرۆیی بەپەلەی پێویست بە غەزە نەكات.

ڕ.ش

Comments are closed.