“داهاتى نەوت و ناوخۆى دوو مانگ لاى حکومەتى هەرێمە”

ناوەندی هەواڵەکان

عەلی حەمەساڵح بڵاوی کردووەتەوە، بەغدا کۆی مووچەی مانگی شووباتی نارد بە هێزی ئەمنی و سەربازیشەوە، ڕۆژانی ئایندە کۆی مووچەی مانگی ئاداریش دەنێرێت، ئەوەش لە کاتێکدایە، داهاتی نەوت و ناوخۆی هەردوو مانگەکەش لای هەرێم خۆیەتی.

عەلی حەمە ساڵح، ئەندامى خولى پێنجەمى پەرلەمانى هەرێم لە ڕێگەی هەژماری فەیسبووکەوە لەبارەى دۆخى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمەوە ڕاگەیەندراوێکى بڵاو کردووەتەوە.

عەلی حەمە ساڵح باسى لەوەکردووە، بەغدا کۆی مووچەی مانگی شووباتی نارد بە هێزی ئەمنی و سەربازیشەوە، ڕۆژانی ئایندە کۆی مووچەی مانگی ئاداریش دەنێرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، داهاتی نەوت و ناوخۆی هەردوو مانگەکەش لای هەرێم خۆیەتی.

جێگاى ئاماژەیە، ڕاگەیاندنە عێراقییەکانیش بڵاویان کردووەتەوە، ئێستا شاندێکی حکومەتى ماوەبەسەرچووى هەرێمی کوردستان لە بەغدان و لەبارەی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانەوە لەگەڵ بەرپرسانى عێراق لە گفتووگۆدان.

ش. ئـ

Comments are closed.