مانگرتنی زیندانییان چووە قۆناغی دووەمەوە

ناوەندی هەواڵەکان

زیندانییانی سیاسیی لە زیندانەکانی باکووری کوردستان و تورکیا، کە بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان و چارەسەریی بۆ دۆزی کورد لە ١٢٩ـەمین ڕۆژیدا مانگرتنەکەیان بەردەوامبوو، کۆتاییان بە مانگرتنەکەیان هێنا و ڕایانگەیاند، چالاکییەکەمان چووە قۆناغی دووەمەوە.

ئەمڕۆ، دوای ١٢٩ ڕۆژ لە مانگرتنی زیندانییانی سیاسیی پەکەکە و پاژک، کە لە چوارچێوەی کامپەینی جیهانی “ئازادیی جەستەیی بۆ ڕێبەر ئۆجالان، چارەسەریی بۆ دۆزی کورد” لە ٢٧ـی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٣ دەستیان پێ کردبوو، کۆتاییان بە مانگرتنەکەیان هێنا و قۆناغێکی نوێیان دەستپێکرد.

لەسەر ناوی زیندانییانی پەکەکە و پاژک، دەنیز کایا ڕایگەیاند، کۆتاییمان بە هەڵمەتی مانگرتنەکەمان هێنا، لە ٤ـی نیساندا دەچینە قۆناغی دووەمی چالاکییەکەمان.

هەروەها ڕاشیانگەیاند، بایکۆتی ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ خانەوادە و پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان دەکەین.

شایەنی باسە، هەڵمەتی مانگرتنی زیندانییانی دۆزی پەکەکە و پاژک، لە ٢٧ـی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٣، بۆ پێکهێنانی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان و چارەسەریی سیاسیی بۆ دۆزی کورد، لەناو زیندانەکانی باکووری کوردستان و تورکیا دەستیپێکرد و ماوەی ١٢٩ ڕۆژ درێژەی کێشا.

ب. جـ

Comments are closed.