یەنەکە هۆشداریی دەدات لە دواخستنى هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێم

سلێمانی

لەتیف نێروەیی ئەندامی سەرکردایەتى یەنەکە ڕایدەگەیەنێت وەک یەنەکە لەگەڵ هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێمی کوردستانن و کۆمسیۆنى باڵای هەڵبژاردنەکانیش ئامادەکارییەکانى بۆ هەڵبژاردنە کردووە.

لەتیف نێروەیی ئەندامی سەرکردایەتى یەنەکە سەبارەت بە نوێترین هەڵوێستى حزبەکەى لەبارەى هەڵبژاردنی پەرلەمانى هەرێمی کوردستانەوە بۆ ڕۆژنیوز قسەى کرد.

نێروەیی وتی: تائێستا کۆمسیۆنى باڵای هەڵبژاردنەکان لەگەڵ ئەنجامدانى هەڵبژاردنە و ئامادەکارییەکانی کردووە، ئێمەش ڕێز لەو بڕیارەی کۆمسیۆن دەگرین و وەک یەکێتى لەگەڵ ئەنجامدانى هەڵبژاردنین.

سەبارەت بە هەڵوێستى حزبەکەى لە ئەگەری دواخستنى هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئاماژەى بەوەش کرد، ئەوان بڕیار لەدژی بڕیارەکانى کۆمسیۆن نادەن و هەر بریارێک بدەن، ئەوانیش وەک یەنەکە پێوەى پابەند دەبن، بەڵام تائێستا کۆمسیۆن لەگەڵ ئەنجامدانى هەڵبژاردنن و یەکێتش لەگەڵ ئەوەیە.

ئەندامەکەى سەرکردایەتى یەنەکە باس لەوەش دەکات، ئەنجامدانى هەڵبژاردن دەبێتە هۆی چارەسەرکردنى کێشەکانى هەرێم و هەروەها چارەسەرکردنى کێشەکانى هەرێم لەگەڵ بەغداش، بەڵام ئەگەر نەکرێت کێشەکان قوڵتر دەبنەوە و کێشەى زیاتر بۆ هەرێم دروست دەبن.

هەروەها لە تیف نێروەیی وتیشی: هەڵبژاردن دوا بخرێت کێشەى مووچەش چارەسەر نابێت، بۆیە وەک یەکێتی لەگەڵ ئەوەین هەڵبژاردن بکرێت، بۆ ئەوەى ئەو کێشانە چارەسەر بکرێت.

ئەم وتانەى سەرکردایەتییەکەى یەنەکە لەکاتێکدایە، کە پەدەکە بەبیانووی جۆراو جۆرە دەیەوێت ئەنجامدانى هەڵبژاردنی پەرلەمانى هەرێم کە بڕیارە لە مانگی ١٠ـی حوزەیرانی ئەمساڵ بکرێت پەکبخات و نەکرێت.

هـ.ح

Comments are closed.