ناوەندی هەوڵەکان
هەپەگە ئاشکرای کرد، فەرماندەی یەژا ستار هەڤاڵ ئەدەسا لە ١٤ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە دێرسیم شەهید بووە و ڕایگەیاند: “گەلی وڵاتپارێزی ئێلح و جزیرە بۆتان پێویستە خاوەنداری لە فەرماندە شەهید هەڤاڵ ئەدەسا بکەن.”
ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، لەبارەی ئاشکرا کردنی ناسنامەی فەرماندەیەکی شەهیدی یەژاستار، ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.
دەقی ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگە:
“شەڕڤانی فیدایی و فەرماندەی بوێری یەژاستار، هەڤاڵمان ئەدەسا، لە ١٤ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە دێرسیم لە هێرشی دوژمندا شەهید بوو.”
“هەڤاڵمان ئەدەسا بە ئەشق و ئارەزوییەکی بەرزەوە بەشداری تێکۆشانی ئازادیی بوو، ماوەی ٢٣ ساڵ بە ئیرادەیەکی مەزنەوە لە خنێرە تا زاگرۆس، لە دێرسیمەوە تا گارە، لە خواکورک و گەڤەرەوە تا دێرسیم بە ئیرادەیەکی مەزنەوە تێکۆشانی کرد، وەک شەڕڤانێکی فیدایی ئاپۆیی ئەرکی خۆی جێبەجێ کرد و لە بەرەکانی شەڕدا بوو بە فەرماندەیەکی لێهاتووی یەژا ستار، لە چیاکانی دێرسیم وەک شوێنکەوتووی بەسێ و زەریفەکان ئازایانە شەڕی کرد، بوێرانە لە دژی هەموو جۆرە هێرشێکی دوژمن شەڕی کرد و درێژەی بە فەرماندەیی ژنە بوێرەکان ژیان (یڵدز دورموش)، ڕۆزا، زین جیزرە، چیچەک بۆتانەکان دا.”
“گەلەکەمان لە ئێلح (باتمان) کە شاری لەدایکبووی هەڤاڵمان ئەدەسایە و لەوێ گەورە بووە و گەلی وڵاتپارێزمان لە جزیرەی بۆتان کە لێیەوە هاتوون، دەبێت خاوەنداری لە فەرماندەی فیدایی و ڕۆڵەی قارەمان هەڤاڵمان ئەدەسا بکەن و ببنە شایەنی بەبیر هێنانەوەی، لەسەر ئەم بنەمایە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی ئازیزی هەڤاڵمان ئەدەسا و گەلی ئێلح و جزیرەی بۆتان و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین.
ناسنامەی هەڤاڵمان ئەدەسا جەژنا بەم شێوەیەیە:
ناسناو: ئەدەسا جەژنا
ناو و پاشناو: ئەجە یلماز
شوێنی لە دایکبوون: ئێلح
دایک و باوک: لەیلا – محەمەد عەلی
کات و شوێنی شەهید بوون: ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دێرسیم
ب.گ
Comments are closed.