دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە کۆبانێ ئۆتۆمبێلێکی بۆردوومان کرد

ناوەندی هەواڵەکان

فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ناوەندی شاری کۆبانێ، ئۆتۆمبێلێکی بۆردوومان کرد و تا ئێستا زانیاریی تەواو لەبارەی زەرەر و زیانەکانییەوە بەردەست نییە.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی هاوارنیوز، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئۆتۆمبێلێکی لە ناوەندی شاری کۆبانێی سەر بە هەرێمی فورات لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆردوومان کردووە، بەڵام هیچ زانیارییەک لەبارەی شەهید و برینداری هێرشەکەوە بەردەست نییە.

ب.گ

Comments are closed.