پۆستی زەوتکراوی شارەوانی وان درایەوە بە کاندیدەکەی دەم پارتی

ناوەندی هەواڵەکان

لیژنەی باڵای هەڵبژاردن، پۆستی هاوسەرۆکایەتی شارەوانی وانی لە کاندیدەکەی ئاکەپە سەندەوە و دای بە عەبدوڵا زەیدان کاندیدی سەرکەوتووی دەم پارتی.

لە کاتێکدا عەبدوڵا زەیدان کاندیدی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە وان، زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا و سەرکەوتوو بوو، بەڵام پۆستی سەرۆکی شارەوانی وانی لێ زەوت کرا و درا بە کاندیدی ئاکەپە، ئەمەش ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی گەورە و توندی بەدوای خۆیدا هێنا.

ئەمشەو بە ناچاری، لیژنەی باڵای هەڵبژاردن، پۆستی هاوسەرۆکایەتی شارەوانی وانی لە کاندیدە دۆڕاوەکەی ئاکەپە وەرگرتەوە و دای بە عەبدوڵا زەیدان کاندیدی سەرکەوتووی دەم پارتی.

ب.گ

Comments are closed.