ئێشکگری دادپەروەریی: سبەی لە ئامارا ٤ـی نیسان پیرۆز دەکەین

ناوەندی هەواڵەکان

چالاکوانان لە چەندین شار بەشداری ئێشکگری دادپەروەریی بوون و جەختیان لە ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان کردەوە، هەروەها ڕایانگەیاند، ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە گوندی ئامارا پیرۆز دەکەین.

کەسوکاری زیندانییان بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی دۆزی کورد درێژە بە ئێشکگری دادپەروەری دەدەن، چالاکییەکە لە شارەکانی مێردین و ئیستەنبووڵ و ئامەد و ئێلح بەردەوامە.

 ڕێپێوانی سبەینێی ئامارا بەبۆنەی ٧٥ هەمین ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و

لە چالاکییەکاندا درووشمی “بژی سەرۆک ئاپۆ” و “بێ سەرۆک ژیان نابێ” و “بژی بەرخۆدانی زیندان” و “ژن، ژیان، ئازادیی” بەرز کرایەوە، دایکان هێلەکیان پۆشی و کە لەسەری نوسرابوو “گۆشەگیری تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتییە”.

لە چالاکییەکەی مێردین دایکی ئاشتی بەسنا گونای وتی: “ڕۆژی لەدایکبوونی سەرۆکمان پیرۆز دەکەین، سەرۆکمان بۆ چارەسەری پرسی ئەم گەلە، بۆ ڕزگاری ئەم گەلە هەیە، پێویستە هەمووان سبەی لە ئامارا بن، ئێمە ڕوو دەکەینە ئامارا، بۆ وەستانی ئەم شەڕە، لە ئامارا کۆدەبینەوە”.

لە چالاکییەکەی ئامەد بانگەواز کرا بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوان و ئاهەنگەکەی سبەینێ لە ئامارا، بە بۆنەی جەژنی ژیانەوە و ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئۆجالان.

بەهەمانشێوە لە چالاکییەکەی ئێلح بانگەواز کرا بۆ مەزن کردنی تێکۆشان، لەپێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان.

ب.گ

Comments are closed.