گەلی فورات بۆردوومانەکەی دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد

ناوەندی هەواڵەکان

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کانتۆنی فورات لە دژی بۆردوومانی ئۆتۆمبیلی هاوڵاتییەک لە کۆبانێ لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە گردبوونەوە و ڕایانگەیاند،”ئێمە بە بەرخۆدان هەموو پلانەکانی دەوڵەتی تورک تێکدەشکێنین”.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئێوارەی ئەمڕۆ بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، لە ناوەندی ساری کۆبانێ ئۆتۆمبیلێکی مەدەنییان بۆردوومان کرد، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی کانتۆنی فورات لەدژی ئەم هێرشە گردبوونەوە و ڕاگەیاندراوێکیان بڵاو کردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: “دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە هەموو ڕێگە و ڕێبازێک هێرش دەکات و جارێکی دیکە گەلی کوردی کردە ئامانج، وەک چۆن لە وان دەسکەوتی گەلی کوردی لە هەڵبژاردنەکان کردە ئامانج، لە کۆبانێ ئۆتۆمبیلێکی کردە ئامانج، ئەم هێرشە بە توندی شەرمەزار دەکەین و دەڵێین دەوڵەتی تورک ناگاتە ئامانجەکەی، بەردەوام تێکۆشان دژی دەوڵەتی فاشیستی تورک بەهێزتر دەکەین”.

هەروەها بانگەواز لە ڕای گشتی کرا، بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، هەڵوێست نیشان بدەن و بەرپرسیارێتی خۆیان ئەنجام بدەن، چونکە دەوڵەتی تورک ژێرخان و دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان دەکاتە ئامانج.

ب.گ

Comments are closed.