پەیەدە لە سلێمانی کەسوکاری شەهیدانی بۆ ئێوارەخوانی بەربانگ کۆکردەوە

ناوەندی هەواڵەکان

 نوێنەرایەتی پەیەدە لە شاری سلێمانی، بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە ئێوارە خوانێکی بەربانگیان بۆ کەسوکاری شەهیدان سازکرد.

نوێنەرایەتی پارتی یەکێتی دیموکراتی – پەیەدە، لە شاری سلێمانی، لە نوسینگەی خۆیان، ئێوارەی ئەمڕۆ و دوێنێ بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە ئێوارە خوانی بەربانگیان بۆ کەسوکاری شەهیدانی ساز کرد.

لە ئێوارەخوانەکەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسوکاری شەهیدانی ڕۆژئاوای کوردستان و باشووری کوردستان، کە ئاوارەی باشووری کوردستان بوون بەشدارییان کرد.

لە کۆتایی ئێوارە خوانەکەدا، لەلایەن جاویدان کەمال نوێنەری پەیەدە لە باشووری کوردستان سیمینارێک پێشکەش کرا، لە سیمینارەکەدا سڵاوی نارد بۆ ڕۆحی پاکی شەهیدانی ڕێگای ئازادیی و ٤ـی نیسان ڕۆژبوونی ڕێبەر ئۆجالان و جەژنی ژیانەوەی لە هەموو کەسوکاری شەهیدان پیرۆز کرد و جەختی لە گرنگی فراوانکردنی تێکۆشان کردەوە لەپێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان.

ب.گ

Comments are closed.