دەزگای ئاسایشی هەرێم: ڕووداوەکەی سلێمانی خۆکوژیی بووە

ناوەندی هەواڵەکان

دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، پاش لێکۆڵینەوەیان لەسەر گیانلەدەستدانی هاوڵاتییەک، کە تەرمەکەی لە گوندی ئەڵمانی دۆزرایەوە و شوێنەواری دوو فیشەکی پێوە بووە، دەرکەوتووە ڕووداوەکە خۆکوژییە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم، ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەمە تەرمی هاوڵاتییەک بە ناوی( ع، ف، ح) تەمەن ٤٤ ساڵ، لە پڕۆژەی نیشتەجێبوونی گوندی ئەڵمانی لە شاری سلێمانی دۆزرایەوە.

دەزگای ئاسایش ئاماژە بەوەش کردووە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچون بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش و پاڵپشت بە ڕاپۆرتی پزیشکی دادوەری و بەشی بەڵگە و تاوان، بۆیان دەرکەوتووە کە ڕووداوەکە خۆکوژیییە.

ب.گ

Comments are closed.