دەسپێشخەریی گەل: ئەم بەرخۆدانە چیتر بە شۆڕشی وان دەناسرێتەوە

ناوەندی هەواڵەکان

دەسپێشخەریی گەلی کوردستان سڵاوی لە بەرخۆدانی مێژوویی گەلی وان کرد و ڕایگەیاند، “سڵاو دەکەین لە جەژنی مەزنی بەرخۆدان کە لە تێکۆشان دژی فاشیزمدا چیتر وەک شۆڕشی وان دەناسرێتەوە و پیرۆزی دەکەین”.

دەسپێشخەریی گەلی کوردستان دەربارەی بەرخۆدانی گەلی وان بە ناونیشانی “بۆ هەموو گەلی وان و ڕای گشتیی دیموکراتیک” ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و سڵاوی لە بەرخۆدانی مێژوویی وان کرد.

دەسپێشخەریی گەلی کوردستان، تیشک دەخاتە سەر کودەتا سیاسییەکەی وان و دەڵێت: دژی ئەم کودەتایە پشتگیرییەکی مەزنی گەلی کوردستان پێشخرا، ئەم کودەتایە بە بەرخۆدانی مێژوویی گەلی وان و بە پێشەنگایەتی گەنجان و ژنان پووچەڵ کرایەوە.

لە کۆتاییشدا سڵاو لەو بەرخۆدانە مێژووییە دەکات کە فاشیزمی تێکشکاند و دەڵێت: “سڵاو دەکەین لە جەژنی مەزنی بەرخۆدان کە لە تێکۆشان دژی فاشیزمدا چیتر وەک شۆڕشی وان دەناسرێتەوە و پیرۆزی دەکەین”.

ب.گ

Comments are closed.