کەژەکە ساڵیادی دامەزراندنی خۆی لە ژنان پیرۆز دەکات

ناوەندی هەواڵەکان

کۆردیناسیۆنی کەژەکە لە ١٩ـەمین ساڵیادی دامەزراندنیدا وێڕای پیرۆزبایی لە ژنان ڕایگەیاند، با ساڵیادی دامەزراندنی کەژەکە، بە قووڵکردنەوەی سیستەمی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتی ژنان و ژیانی ئازاد لەگەڵ بەهاکانی ژنان پیرۆز بکەین.

بە بۆنەی ١٩ـەمین ساڵیادی دامەزراندنییەوە، کۆمەڵگەی ژنانی کوردستان (کەژەکە) ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و بانگەوازی لە هەموو ژنان دەکات.

دەقی ڕاگەیاندراوەکەی کەژەکە:

“وەک کۆمەڵگەی ژنانی کوردستان (کەژەکە) لە ١٩ـەمین ساڵەی دامەزراندنی پارتەکەماندا و دەستپێکردنی ٢٠ـەمین ساڵەی تێکۆشانمان، بە ڕێزدارییەوە سڵاو بۆ ژنانی بەرخۆدێر و تێکوشەر دەنێرین، هەروەها سڵاو لە ڕێبەری کۆنفیدڕاڵیزم ڕێبەر ئاپۆ دەکەین، کە ئێمەی گەیاندە ئەم ئاستە و هوشمەندی ئازادیی پێبەخشین.”

“گەشتی ئازادیی ئێمەی ژنان، کە بە پێشەنگایەتی هەڤاڵ ساکینە جانسز(سارا) دەستی پێ کرد، بە پێشەنگایەتی دەیان هەزار شەهیدی ڕێگای ئازادیی ژن بەردەوامی هەیە، شەهیدانمان پێشەنگانی ڕاستەقینەی ئێمەن و ڕێگامان ڕوون دەکەنەوە، هەموو ڕۆژ بەڵێنی خۆمان نوێ دەکەینەوە تا دەبینە لایەقی شەهیدان، بەردەوام ڕوومان لە ئازادییە، تیکۆشانی ئێمە بە هێزی دەیان هەزار ژنی ناو ڕیزەکانی پارتیمان پاژک و سوپای پاراستنمان یەژاستار درێژەی هەیە.”

“کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیکی ژنان مۆدێلێکی ژیانی ئەڵتەرناتیڤ و ئازاد پێشکەش دەکات” و لە دژی هەموو جۆرە سیستەم، بیرکردنەوە و کردەوەیەکی تاکڕەوانە بەرەو ژیانێکی ئازاد هەنگاو دەنێت”، مەبەست ئەوەیە ژنان وەڵامی ئەو پرسیارە بدەنەوە کە چۆن بژین، چونکە سیستەمی کەژەکە سیستەمێکە لە پرسی ئازادیی ژندا هەنگاوێک بۆ دواوە نانێت.”

“بە ڕێپێوانی ئازادیی هەڤاڵ سارا تێکۆشانمان دەستی پێ کرد، بە ڕێکخستنی یەکێتی ژنانی وڵاتپارێزی کوردستان (یەژەوەکە) و یەکێتیی ژنانی ئازادیی کوردستان (یاژک) بەردەوام بوو، بە تیۆری دابڕان لە عەقڵییەتی پیاوانە، سوپای ژنان، ئایدۆلۆژیای ڕزگاری ژنان قووڵتر بووەوە و بە تیۆری پێکەوەژیانی ئازاد، و پێکهێنانی پارتی ژنان وەک پارتی پێشەنگمان پاژک درێژەی بە تێکۆشاندا، لە ١٨ـی نیسانی ٢٠٠٥ەوە، تا ساڵی ٢٠١٤، وەک کۆمەڵی ژنانی بڵند (کەژەبە) درێژەی بە ڕێپێوانی ئازادیی خۆی دا و لەو کاتەوە، وەک کەژەکە لە هەموو جیهاندا دەنگی دایەوە.”

“١٩ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵگەی ژنانی کوردستان- کەژەکە لە هەموو ژنان، هەموو ئەو کەسانەی کە لەسەر هێڵی ئازادیی ژندا تێدەکۆشن و ئازادیی ژن وەک ئازادیی کۆمەڵگا قەبووڵ دەکەن پیرۆز دەکەین، گرنگە ئەمڕۆ وەک ڕۆژی لەدایکبوونی ژیانەوە و گرتنەبەری هەنگاوی یەکەمی کۆنفیدڕاڵی ژنان ببینین و پیرۆزی بکەین، ژنی ئازاد گەورەترین چالاکییە کە مانا بە ڕۆژی ئەمڕۆمان دەدات.”

“با ساڵیادی دامەزراندنی کەژەکە، بە قووڵکردنەوەی سیستەمی کۆنفیدراڵی دیموکراتیکی ژنان و جیهانی ژنان و ژیانی ئازاد لەگەڵ بەهاکانی ژنان پیرۆز بکەین، بنیاتنانی ژیانێکی ئازاد پێویستی بە هۆشیاری هەیە، بە ڕەتکردنەوەی عەقڵییەتی دەسەڵاتداریی، هۆشیاریمان لەسەر بنەمای ژنولۆژی بنیات دەنێین، هەر ژنێک بە تەنیا مانایەکی گەورەی هەیە و توانایەکی گەورەی لە بەدیهێنانی ئازادیدا هەیە، بەڵام ژنانی ڕێکخستن کراو نوێنەرایەتی سەرجەم کۆمەڵگا و مانای کۆمەڵایەتی بوون دەکەن، وەک کەژەکە ئامانجمان ئەوەیە کە لە ڕێگەی ڕێکخستنی کۆمۆنەکانەوە، ئەنجوومەن، ئەکادیمی و هاوکارییەکانەوە هیچ ژنێک دوور لە ڕێکخستن لەکۆمەڵگاکەماندا نەمێنێ.”

“بەم بۆنەیەوە داوا لە هەموو ژنانی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەین لەم ڕێپێوانە شکۆمەندانەیە، بە جۆش و خرۆشەوە لەم  سەرکەوتنە لەگەڵ هەموو ژنانی جیهان بەشداری بکەن.”

ب.گ

Comments are closed.