بەهاى دۆلار و نەوت دابەزین و نرخى زێڕ بەرزبووەوە

ناوەندى هەواڵەکان

نرخى گرامێک زێر بە ٧٦ دۆلار و ٨٧ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بە بە بڕى دوو هەزار دینار بەرزبوەوە، هەروەها، نرخى ١٠٠ دۆلار بەراورد بە بڕى ٥٠ دینار دابەزى و لە هەمان کاتدا نرخى نەوت دابەزى.

لە بازاڕەکانی جیهاندا، لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٨٧ دۆلار و ٢٩ سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٨٣ دۆلار و ١٤ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەپێى بۆرسەى جیهانى نرخى نەوت بەراورد بە ڕۆژى ڕابردوو بە بڕى یەک دۆلار دابەزى.

بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٧٦ هەزار و ٨٦٧ دۆلارە، نرخى یەک ئۆنسە زێڕیش بە دوو هەزار و ٣٩٠ دۆلارە، نرخی یەک گرام زێڕیش ٧٦ دۆلار و ٨٧ سەنتە بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێر بە بڕى دوو هەزار دینار بەرزبوەوە.

لە ئێستادا نرخى زێر لە بازارەکانى جیهان و هەرێم بەم شێوەیەیە:-

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٤٢٥ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٨٠ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٥٢٧ هەزار دینارە.

نرخى دراوەکان ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى هەرێم بەم شێوەیەیە:-

ئەمڕۆ نرخى، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٧ هەزار و ٧٠٠ دینارە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر ١٠٠ دۆلارێک بە بڕى ٥٠ دینار دابەزى بەو پێیەى دوێنێ هەر ١٠٠ دۆلارێک بەرامبەر ١٤٧ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەى پێوەکرا، نرخى ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەرە بە ١٦٨ هەزار و ٥٠٠ دینارە، نرخى ١٠٠ پاوەندیش بەرامبەرە بە ١٩٣ هەزار و ٧٥٠ دینارە.

هەروەها، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بە شەش ملیۆن و ٥٢٠ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.

١٠٠ دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى هەرێمدا بەرامبەرە، بە سێ هەزار و ٢٥٩ لیرەى تورکى.

ئـ.م

Comments are closed.