کۆریای باکوور جۆرێکی نوێی مووشەکی دژە فڕۆکەی تاقیکردەوە

ناوەندى هەواڵەکان

میدیاى فەرمى کۆریاى باکوور بڵاوى کردەوە، ئەمڕۆ وڵاتەکەمان کڵاوەیەکی جەنگی گەورە، کە لەلایەن مووشەکی کروزەوە ھەڵدەگیرێت و جۆرێکی نوێی مووشەکی دژە فڕۆکە تاقیکردەوە، دەشڵێن، ئامانجیش لەو چالاکییە تەنھا تاقیکردنەوەی مووشەکەکان بووە لە چوارچێوەی سیستمی بەرگری وڵاتەکەماندا.

میدیایی فەرمى کۆریای باکوور لەبارەى تاقیکردنەوەى کڵاوەیەکی جەنگی گەورە و جۆرێکی نوێی مووشەکی دژە فڕۆکە ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەمڕۆ وڵاتەکەمان کڵاوەیەکی جەنگی گەورە، کە لەلایەن مووشەکی کروزەوە ھەڵدەگیرێت و جۆرێکی نوێی مووشەکی دژە فڕۆکە تاقیکردەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، ئامانجیش لەو چالاکییە تەنھا تاقیکردنەوەی مووشەکەکان بووە لە چوارچێوەی سیستمی بەرگری وڵاتەکەماندا.

جێگەى ئاماژەیە، لە ماوەى چەند مانگى ڕابردوودا کۆریاى باکوور نۆ جار مووشەکى دوورمەوداى تاقیکردووەتەوە، ئەوەش نیگەرانى هەریەکە لە وڵاتانى ئەمریکا و ژاپۆن و کۆریاى باشوورى بەدواى خۆیدا هێناوە.

ئ.م

Comments are closed.