بە ئامادەبوونی ٢٠ هەزار کەس مەراسیمی هەزار دەف بەڕێوەچوو

ناوەندی هەواڵەکان

دوێنێ لە گوندی گەشتیاری پاڵنگانی ناوچەی هەورامان،  بە ئامادەبوونی ٢٠ هەزار کەس مەڕاسیمی هەزار دەف بەڕێوەچوو

دوێنێ هەینی، لە گوندی گەشتیاری پاڵنگانی ناوچەی هەورامانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، مەڕاسیمی ساڵانەی هەزار دەف بەڕێوەچوو، تێیدا نزیکەی ٢٠ هەزار میوان لە ناوچە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانەوە ئامادەبوون.

ئامادەبوونی بەرفراوانی میوانان و جۆش و خرۆشێکی زۆر گڕوتینی دا بە مەڕاسیمەکە، مەڕاسیمی هەزار دەف بۆنەیەکی ئایینی-فەرهەنگییە و ماوەی دوو ساڵە لە گوندی پاڵنگان بەڕێوەدەچێت.

پێشتریش ئەم مەڕاسیمە لە گوندی دەگاگا بەڕێوەچوو، لەوێش پێشوازییەکی گەرمی لێ کرا.

ب.گ

Comments are closed.