ئەردۆغان دەست لە دەستی ئیسماعیل هەنیەیە و چەک بە ئیسرائیل دەفرۆشێت!

ناوەندی هەواڵەکان

هاوکاتی توندبوونەوەی شەڕی ئیسرائیل و بەرەی ئێران و فراوانبوونی گۆڕەپانی جەنگی غەزە، ئەمڕۆ ئەردۆغان پێشوازی لە ئیسماعیل هەنیە کرد، لە کاتێکدا هەتا دوێنێ لە گەرمەی وتارە توندەکانی دژی ئیسرائیل ئەردۆغان چەکی ڕەوانی ئیسرائیل دەکرد.

ئەمڕۆ ڕۆژی شەمە لە کۆشکی دۆڵمەباخچە لە ئەستانبووڵ، ئەردۆغان سەرۆکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک پێشوازی لە ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس کرد و کۆبوونەوە.

بەپێی لێدوانێکی پێشتری دەوڵەتی تورک، ڕۆژی ٢ـی کانوونی دووەمی ئەمساڵ، هەنییە لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی تورکدا کۆبووەتە.

چەند ڕۆژێکە ئەردۆغان لە لێدوانەکانیدا هێرشی زۆر توند دەکاتە سەر ئیسرائیل سەبارەت بە ناکۆکییەکانی ئێران و ئەو وڵاتە، سەردانی ئەمڕۆی سەرۆکی حەماس لە دوای ئەوەوەدێت کە هەفتەی ڕابڕدوو هەرسێ کوڕ و نەوەکانی ئیسماعیل هەنیە، لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژران.

جێگەی ئاماژەیە پێش ئەم کۆبوونەوەیە ئەردۆغان لە داڤۆس پیشتیوانی خۆی بۆ حەماس دەربڕی و ڕایگەیاند، “ئەوان گرووپێکی بەرەنگاریین تیرۆریستی نین”، ئەمەش چاودێران خوێندنەوەی پیلانێکی نەخشە بۆ داڕێژراوی بۆ دەکەن لە نێوان دەوڵەتی تورک و حەماسدا.

کۆتا کۆبوونەوەی ئەردۆغان لەگەڵ بەرپرسانی فەڵەستیندا، لە مانگی تەمووزی ساڵی ٢٠٢٣ـدا بوو، کاتێک میوانداریی ئیسماعیل هەنیە و مەحموود عەباس سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستینییەکانی کرد، لە کۆشکی کۆماریی لە ئەنقەرە.

لە گەرمەی لێدوانە توندەکانی ئەردۆغان دژی ئیسرائیل، بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەیەکی ئەمریکیی بە ناوی ‘زە کرەیدڵ’، هەناردەی توركیا بۆ ئیسرائیل لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٣، (٣١٩.٥) ملیۆن دۆلار بووە، کەچی لە مانگی كانونی یەكەمدا بەرزبووەتەوە بۆ (٤٣٠.٦) ملیۆن دۆلار، بە جۆرێک بڕەكەی مانگی تەمووزی ساڵی رابردوویشی تێپەڕاندووە كە (٤٠٨.٣) ملیۆن دۆلار بووە، لە پێش دەستپێكردنی جەنگی غەزە.

پەیمانگای ئاماری توركیا (TurkStat) ئاماژە بەوە دەكات، لە مانگی تشرینی یەكەمدا توركیا بە بەهای (١٠٥) هەزار دۆلار چەكی بۆ تەلئەبیب ڕەوانە كردووە، لە ساڵی (٢٠٢٣) كۆی بڕی هەناردەكردن گەیشتووەتە (٨٢٣) هەزار و (١١٢) دۆلار، كە چەكی سوك و پارچەی یەدەگیشی لەخۆگرتووە.

لە ٢٨ـی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٣، كاتێك ئەردۆغان ڕەخنەی لە ئیسرائیل دەگرت و داوای لە خەڵك دەكرد خۆپیشاندان لەدژی بكەن، كەشتی كوڕەكەی  لە گەروی شاخی تارق بە بارێکی زەبەلاحەوە بەرەو ئیسرائیل دەپەڕییەوە.”

ب.گ

Comments are closed.