بۆ یەکەمجار ئەمریکا یۆرانیۆمی پیتێندراوی بەرهەم هێنا

ناوەندی هەواڵەکان

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، توانیمان سەرکەوتوو بین و بۆ یەکەم جار یۆڕانیۆم لە وێستگەیەک لە باشووری ئۆهایۆ بەرهەم بهێنین.

ئەمڕۆ ماڵپەڕی (ئارتی) بڵاوی کردەوە، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بۆ یەکەمجار بەرهەم هێنانی یۆرانیۆمی ڕاگەیاند.

جۆ بایدن ئاماژەی بەوەداوە، “ناتوانین بەردەوام پشت بە هاوردەکردنی یۆرانیۆم لە ڕووسیا ببەستین، وێستگەیەک لە باشووری ئۆهایۆ بۆ یەکەم جار (٩٠ کیلۆگرام) یۆرانیۆمی پیتێندراوی بەرهەم هێناوە”.

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، “بەرهەم هێنانی ئەم جۆرە وزانە گرنگی خۆی هەیە، نەوەی داهاتووی پێویستی پێدەبێت، تا کۆتایی ئەمساڵ بەرهەم هێنانی یۆرانیۆم لەم وێستگەیەدا پەرەی پێدەدرێت و زیاتر دەبێت”.

ئەمە لە کاتێکدایە، کۆتایی ساڵی ڕابردوو کۆشکی سپی داوای لە کۆنگرێس کرد (٢٢) ملیار دۆلار تەرخان بکات بۆ بەهێزکردنی سەربەخۆیی وزەی ئەمریکا و بەرهەم هێنای یۆرانیۆم.

پێشتر ئەمریکا بە شێوەیەکی سەرەکی پشتی بە هاوردەکردنی یۆرانیۆم لە ڕووسیا دەبەست و بڕە پارەیەکی زۆری تێدەچوو، بەڵام بە بەرهەم هێنانی یۆرانیۆم و لە داهاتوودا زیادکردنی بەرهەمەکەی ئەمریکا برەو بەو کەرتە دەدات.

ب.گ

Comments are closed.