ناوەندی هەواڵەکان
وا بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دەنگدان بکات، لەسەر پڕۆژەیاسای پاکێجێکی یارمەتی سەربازیی بە بڕی ٩٥ ملیار دۆلار، بۆ ئۆکراین و ئیسرائیل و تایوان، پڕۆژەیاساکە لە مێژە چاوەڕێ دەکرێت و پێشبینی دەکرێت ئەمجارە پەسەند بکرێت.
ماوەی زیاتر لە دوو مانگە پڕۆژەیاسای هاوکاریکردنی ئۆکراین، تایوان و ئیسرائیل لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا پەسەند کراوە بەڵام لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دەنگی لەسەر نەدراوە وابڕیارە ئەمڕۆ دەنگی لەسەر بدرێت و پەسەند بکرێت.
پاکێجی پڕۆژەکانی ئەمجارەی کۆنگرێسی ئەمریکا، لە چوار پڕۆژەیاسا پێکهاتووە، ئەویش پارەدارکردنی ئیسرائیل، هاوکاریکردنی ئەمنیی بۆ تایوان و ئۆکراین و هاوپەیمانان لە زەریای هیندی و هێمن، لەگەڵ هەڕەشەی قەدەغەکردنی تیکتۆکی کۆمپانیایەکی چینی، هەروەها ئەگەری هەیە سامانی سڕکراوی ڕووسیا بۆ پارەدارکردنی ئۆکراین بەکاربهێنرێت.
ب.گ
Comments are closed.