ناوەندی هەواڵەكان
میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا (كۆنگرێس) بە كۆی دەنگ یاسایەك پەسەند دەكات، كە ڕێگە بە حكومەت دەدات دەست بەسەر ملیاران دۆلار لە سەروەت و سامانی ڕووسیادا بگرێت، بە مەبەستی بەكارهێنانی بۆ هاوكاری و ئاوەدانكردنەوەی ئۆكراین
میدیا جیهانییەكان لە بارەی پەسەند كردنی یاسایەك بە مەبەستى دەستبەسەرداگرتنی ملیاران دۆلاری ڕووسیا لەلایەن ئەمریكاوە زانیاری نوێ دەخەنەڕوو.
میدیاكان بڵاویان كردەوە، ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا (كۆنگرێس) بە كۆی دەنگ یاسایەك پەسەند دەکات، كە ڕێگە بە حكومەت دەدات دەست بەسەر ملیاران دۆلار لە سەروەت و سامانی ڕووسیادا بگرێت، بە مەبەستی بەكارهێنانی بۆ هاوكاری و ئاوەدانكردنەوەی ئۆكراین، كە لە بانكەكانی ئەمریكا و ئەوروپادا بلۆك كراون.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو پارە بلۆكراوانەی ڕووسیا بە نزیكەی شەش ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت، كە لە بانكە جیاوازەكانی ئەمریكا و ئەورووپادا دانراون، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی یاسای “ڕیپۆ”ـدا دێت، كە تێیدا هاتووە ئەم پارانە بگوازرێنەوە بۆ سندووقێكی تایبەت بە ئۆكراین.
ئەوەش خراوەتەڕوو، بڕیار وایە ئەم بڕیارە سێشەممەی ئەم هەفتەیە لە ئەنجوومەنی پیران دەنگی لەسەر بدرێت.
جێگەی ئاماژەیە، لە ٢٤ـی شووباتی ٢٠٢٢ـەوە، هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆكراین دەستی پێكردووە و زیاتر لە دوو ساڵە جەنگ لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا بەردەوامە، بەهۆی هێرشەكانی ڕووسیاوە بەشێكی زۆری خاكی ئۆكراین وێران بوون، وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریكا چەندین ڕێكاریان لە دژی ئەو كارانەی ڕووسیا گرتووەتەبەر.
هـ.ئ
Comments are closed.