دوو هێلیکۆپتەرى سەربازى لە ژاپۆن کەوتنە خوارەوە و قوربانى لێکەوتەوە

ناوەندى هەواڵەکان

وەزیرى بەرگرى ژاپۆن بڵاوى کردەوە، درەنگانى شەوى ڕابردوو دوو هێلیکۆپتەرى هێزى دەریاى وڵاتەکەمان لە جۆرى ئێس ئێچ ٦٠ کەوتنە خوارەوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانى لەدەستدا و حەوت کەسى دیکەش برینداربوون.

مینورۆ كیهارا، وەزیری بەرگریی ژاپۆن لەبارەى کەوتنە خوارەوەى دوو هێلیکۆپتەرى سەربازى وڵاتەکەیان ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە.

وەزیرى بەرگرى ژاپۆن بڵاوى کردەوە، درەنگانى شەوى ڕابردوو دوو هێلیکۆپتەرى هێزى دەریاى وڵاتەکەمان لە جۆرى ئێس ئێچ ٦٠ کەوتنە خوارەوە.

مینورۆ كیهارا ئەوەشى خستووەتەڕوو، بەهۆى کەوتنە خوارەوەى ئەو دوو هێلیکۆپتەرە سەربازییەى وڵاتەکەمان کەسێک گیانى لەدەستدا و حەوت کەسى دیکەش برینداربوون.

باسى لەوەشکردووە، رووداوەكە بە نزیكەیی ٢٧٠ كیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی دوورگەی توریشیما لە زنجیرە دوورگەی ئیزو-ی باشووری تۆكیۆ ڕوویداوە.

ئاماژەى بەوەش کردووە، ڕووداوەکە لەكاتی ئەنجامدانى مانۆڕێکى سەربازى بووە، کە هەردوو هێلیکۆپتەرەکە پێکیانداداوە.

جێگەى ئاماژەیە، هێلیکۆپتەرى ئێس ئێچ ٦٠ درێژییەكەی ١٩.٨ مەترە و مەتر و كێشەکەى ١٠.٩ تۆنە و توانى هەڵگرتنى چوار سەرنشینى هەیە.

ئ.م

Comments are closed.