لە هێرشێکی چەکداریدا لە ئەمریکا هەشت کەس بوونە قوربانی

ناوەندی هەواڵەکان

کەناڵی سی بی ئێسی ئەمریکی بڵاوی کردەوە، شەوی ڕابردوو لە شاری مێمفس لە ویلایەتی تێنیسی لە ئەمریکا هێرشى چەکداری کرایە سەر پارکێکی ئاهەنگ گێڕان و بەهۆیەوە هەشت کەس بوونە قوربانی، دەشڵێت، بەهۆى ڕووداوەکەوە دوو کەس کوژراون و شەش کەسیی دیکەش برینداربوون.

کەناڵی سی بی ئێسی ئەمریکی لە بارەی ڕوودانى هێرشێکى چەکدارى بۆسەر پارکێکی ئاهەنگێڕان لە شاری مێمفسی ویلایەتی تێنیسی لە ئەمریکا هەواڵێکی بڵاوکردەوە.

لە هەواڵەکەی کەناڵی سی بی ئێسی ئەمریکیدا هاتووە، شەوی ڕابردوو لە شاری مێمفس لە ویلایەتی تێنیسی لە ئەمریکا هێرشى چەکداری کرایە سەر باخچەیەکی ئاهەنگ گێران.

ئاماژە بەوەش کراوە، بەهۆى ڕووداوەکەوە دوو کەس کوژراون و شەش کەسیی دیکەش برینداربوون.

 جێگای ئاماژەیە، بەپێى هەواڵى ئەو میدیا ئەمریکییە لە دوای رووداوەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەست بەجێ بکوژەکە دەستگیرکراوە.

ڕ.ش

Comments are closed.