ئەمریكا هێزەكانی لە نەیجەر دەكشێنێتەوە

ناوەندی هەواڵەكان

ژمارەیەك بەرپرسی ئەمریكی ڕایانگەیاندووە، واشنتۆن ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر داواكاری دەسەڵاتدارانی نەیجەر بە مەبەستى كشانەوەی هێزەكانیان لەو وڵاتە، كە ژمارەیان زیاتر لە هەزار سەربازە، ئەمە داوای ئەوە هات، هاوڵاتیانی نەیجەر دژی بوونی هێزەكانی ئەمریكا لەو وڵاتە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

ئاژانسی فرانس پرێس لەزای بەرپرسانی ئەمریكاوە زانیاری نوێ سەبارەی بە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە وڵاتی نەیجەر دەخاتەڕوو.

ئەو بەرپرسانە ڕایانگەیاندووە، لە واشنتۆن عەلی لامین زین، سەرۆكوەزیرانی نەیجەر، كە دوای كودەتاكەی تەمموزی ساڵی ڕابردوو دەسەڵاتی گرتە دەست لەگەڵ كورت كامپبێل، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كۆبووەوە و تێیدا داوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكای لە وڵاتەكەی كردووە، ئەمریكاش ڕازی بووە بەو داواكارییە.

ئاماژە بەوەشكراوە، بڕیارە شاندێكی ئەمریكی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بۆ ڕێككەوتن لەسەر وردەكاری كشانەوەكە سەردانی نەیجەر بكات.

لە دوای كودەتاكەى ٢٦ی تەمموزی ساڵی ڕابردووی نەیجەر و دوورخستەوەی محەمەد بازوم، سەرۆكی پێشووی ئەو وڵاتە لە پۆستەكەی، ئەمریكا زۆربەی هاوكارییەكانی بۆ ئەو وڵاتە ڕاگرت.

هاوکات، زیاتر لە هەزار سەربازی ئەمریكی لەسەر خاكی نەیجەر بوونیان هەیە، زۆربەیان لە بنكەی ئاسمانی ئاگادیر لە باكووری ئەو وڵاتە جێگیركراون، بنكەكە بە ستراتیژی دادەنرێت بۆ ئەمریكا، چونكە فڕۆكەی جەنگی و هێلیكۆپتەرەكانی ئەمریكا تێدایە.

جێگەی ئاماژەیە، لە ١٣ی نیسانی ساڵی ڕابردوو هەزاران هاوڵاتی نەیجەر لە خۆپیشاندانێكدا لە نیامی پایتەخت داوای چوونە دەرەوەی سەربازانی ئەمریكایان لە وڵاتەكەیان كرد.

هـ.ئ

Comments are closed.