بەهۆی ژێرئاو کەوتنی کەشتییەک لە ئەفریقای ناوەڕاست ٥٨ کەس گیانیان لە دەستدا

ناوەندی هەواڵەکان

بەڕێوەبەری گشتی پاراستنی مەدەنی شاری بانگی لە ئەفریقاى ناوەڕاست ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو کەشتییەک لە دەریاچەی مبۆکۆ لە بانگی پایتەختی وڵاتەکەمان ژێر ئاوکەوت، دەشڵێت، کەشتییەکە ٣٠٠ کەسى هەڵگرتبوو و تەرمی ٥٨ کەسمان لە شوێنی ڕووداوەکە دۆزیوەتەوە و دەیان کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون.

تۆماس دیماس بەڕێوەبەری گشتی پاراستنی مەدەنی شاری بانگی لە بارەی ژێرئاو کەوتنی کەشتییەک لە سنوورى وڵاتەکەیان بەمجۆرە بۆ ڕادیۆی فەرمی وڵاتەکەی زانیارى خستووەتەڕوو.

بەڕێوەبەری گشتی پاراستنی مەدەنی شاری بانگی لە ئەفریقاى ناوەڕاست ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو کەشتییەک لە دەریاچەی مبۆکۆ لە بانگی پایتەختی وڵاتەکەمان ژێر ئاوکەوت.

باسى لەوەشکردووە، کەشتییەکە ٣٠٠ کەسى هەڵگرتبوو و تەرمی ٥٨ کەسمان لە شوێنی ڕووداوەکە دۆزیوەتەوە و دەیان کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون.

دەشڵێت، بەپێی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە ئەو کەشتییە لە ئێوارەی هەینییەوە ژێرئاو کەوتووە و لەڕێگادابووە بۆ بەشدارییکردن لە پرسەی بەرپرسێکی شاری ماکۆلۆ، کە ٤٥ کیلۆمەتر دوورە لە بانگی پایتەختەوە.

ڕ.ش

Comments are closed.